هاکان فیدان سەرۆکی میت بەدوای چیەوەیە؟
لە کۆتایی مانگی ئاب و حەفتەکانی یەکەمی مانگی ئەیلولدا، هاکان فیدان سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورک هەم لە سوریا و هەم لە عێراق ژمارەیەک کۆبونەوەی ئەنجامدا.
لە کۆتایی مانگی ئاب و حەفتەکانی یەکەمی مانگی ئەیلولدا، هاکان فیدان سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورک هەم لە سوریا و هەم لە عێراق ژمارەیەک کۆبونەوەی ئەنجامدا.
سوریا و عێراق چەندین ساڵە لە ناو ململانێ و ڕکابەرایەتی سیاسیدان بەهۆی شەڕ لەگەڵ چەتەکانی داعش و پرسە ناوخۆییەکان. هەر بۆیە دەوڵەتی تورک ئەمەی قۆستەوە و دەستی لە کاروباری سیاسی و ناوخۆی ئەو وڵاتانە وەردا و تەنانەت دەیان کیلۆمەتر لە سنوورە جوگرافییەکانی بەزاند و بۆ مەبەستی خۆی بەکاری هێنا.
دوای شەڕی داعش لە سووریا، تورکیا بە تەواوی پشتیوانی لە ئۆپۆزسیۆنی ناوخۆیی کرد، بەڵام هەموو چەتەکانی ڕێکخست، سەرەتا بۆ داگیرکردنی دیمەشق و دواتریش ناوچە کوردنشینەکان. لەگەڵ چڕبوونەوەی شەڕ، سەرەتا تورکیا جەرابلوس و باب و عەزاز و بەشێکی ئیدلیبی داگیرکرد و مەشقی بە چەتەکانی کرد و رەوانەی ناوچە کوردیەکانی کرد. دەسەڵاتی دیمەشقی بە تەواوی رەتکردەوە و نەیویست بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە. هەموو شتێک بۆ لەناوبردنی ئەنجامدا.
لەلایەکی دیکەوە نزیکەی نیوەی خاکی عێراق کەوتە ژێر کۆنترۆڵی داعش و لەڕووی سیاسی و سەربازییەوە سەرکەوتوو بوو. تورکیا سهرهتا ههنگاوێکی وریایانەی له عێراقدا سهبارهت به مهسهلهی چەتەکان ناوه، بهڵام رێککەوتن و توانیان خۆیان له عێراق جێگیر بکهن. لە سەردەمێکی ئاوادا بەتایبەتی لە مەسەلەی سیاسیدا توانی بگاتە زۆر کەسی ناو حکومەت، کەسانی وەک کازمیان بەلای خۆیاندا راکێشا و لەدژی کورد کەوتنە بازارکردن. دەیەوێت لە بەرانبەر بلۆکی شیعەدا پشتیوانی لە بلۆکی سوننە بکات کە بە بلۆکی خۆی دەیبینێت. دەیەوێت شەنگال و مەخمور چۆڵ بکات، بەو هۆیەوە گورزێک لە کورد دەدات و ئەو ناوچانە دەگەڕێنێتەوە بۆ سەر عێراق لە رووی ئیدارە و سەربازی و ئیدارییەوە. لە رووی پراکتیکییەوە نە شەنگال و نە مەخمور لە عێراق دوور نین. بەڵام بەهۆی بارودۆخی ستراتیژی و ئاستی سیاسییەوە، تایبەتمەندییەکی خۆیان هەیە.
هەروەها كۆبوونەوەكەی لەگەڵ خەمیس خەنجەر و بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق كە لایەنی سیاسین، ناڕەزایی لێكەوتەوە. بەشێك لە فراكسیۆنە عێراقییەكان ئەم كۆبوونەوەیەیان بە مەترسیدار پێناسە كرد و داوای لێكۆڵینەوەیان كرد. لێرەوە ڕوونە کە داهاتووی هەموو گەلی عێراق لەم کۆبوونەوانەدا نییە.
یەکێک لەو خاڵانەی تر کە وایکرد هاکان فیدان سەرۆکی میت بچێتە سوریا و عێراق لە بنەڕەتدا تەڤگەری ئازادی کوردە. هەرچەندە هەندێك ناڕەزایی لە عێراقەوە لەسەر ئەم پرسە هەبوو، بەڵام هۆكاری سەردانەكەی فیدان بۆ باشتركردنی پەیوەندییەكانی دوای كۆمەڵكوژیی پەرەخ لە ٢٠ی تەمموزی ئەمساڵدا بوو، بۆ ئەوەی بەجۆرێك بنەماڵەكان قەناعەت پێبهێنێت، ئەم كۆمەڵكوژییە پەردەپۆش بكەن یاخود تاوانەکە بخەنە ئەستۆی پەکەکە. لەلایەكی ترەوە دەركەوت بۆ ئەوەی حكومەتێكی نوێ پێكبهێنێت، دەیەوێت لەگەڵ لایەنە سوننەکان حكومەت پێكبهێنێت، ئەمەش لە بەرژەوەندی ئەواندایە، بۆ ئەوەی بتوانێت زیاتر هێرش بكاتە سەر تەڤگەری ئازادی كورد لە عێراق.
بەڵام لە هەمووی گرنگتر، یەکێک لە پرسەکانی دیکە، رێککەوتن و کۆبوونەوەی دوژمنایەتی کوردە. لە ڕوانگەی منەوە لەم کۆبوونەوەیەدا پرسی پەکەکە و بە تایبەتی مەخمور و شەنگال لە دۆسیەی هاکان فیداندا هەیە. بەپێی ئەو زانیاری و سەرچاوانەی لە بەردەستمدان لەم ناوچانە، لەم دواییانەدا جموجۆڵی نوێی عێراق بە تایبەت لەسەر مەخمور و شنگال هەیە، هەڕەشەی جیاواز دەكرێت. هێرشە ئاسمانییەکانی ئەم ناوچەیە ئەم زانیاریانە پشتڕاست دەکەنەوە. لەم دواییانەدا زانیاری بڵاوکرایەوە کە دەیانەوێت جارێکی دیکە دەوروبەری کەمپی ئاوارەکانی مەخمور تەلبەند بکەن و قولەی چاودێری دابنێن. بەم شێوەیە کۆنترۆڵی تەواوەتی بکەن و ئامانجەکانیان جێبەجێ بکەن.
لهلایهكی دیكهوه با بێینه سەر سهردانهكهی سوریا، كه دوای چهند ڕۆژێك ئاشكرا بوو، فیدان كۆبوونهوهی لهگهڵ سهرۆكی ههواڵگری سووریا عهلی مهملوك کردووه. ئەگەر بڵێین ئەمە چاوەڕوان نەکرابووو، ڕاست نابێت. ماوەیەکە تورکیا لە میدیاکانی خۆیدا زەمینەسازی بۆ ئەم جۆرە کۆبوونەوانە دەکات. بۆ ئەوەش زۆر سەرنجڕاکێش نییە. مەسەلەکە لێرەدا ئەوەیە کە تورکیا لە کاتێکدا ئەم جۆرە کۆبوونەوانە ئەنجام دەدات کە لە دۆخێکی گرژ و ئاڵۆدایەە. چونکە هەموومان تورکیا و قسەکانی سەرۆک کۆماری تورک بۆ دیمەشق بە تایبەت بۆ ئەسەد دەزانین. ئهم قسانه چی لێهات و دهڵێت کۆبوونهوهمان دهبێت؟ دیارە لاوانی کورد لە زاپ و ئاڤاشین و مەتینا شکستیان پێ هێناون. ئەو تەکنیکەی کە پشتیان پێدەبەست تەنها ئامرازێکی سادە بوو، زیاتر نەبوو. لە هەمان کاتدا لە کۆبوونەوەکانی جنێڤ و ئاستانە هیچ شتێکی باشیان بۆ دروست نەبوو. بۆیەش نێوانیان باش دەکات و هەوڵی لەناوبردنی کورد دەدات. پێش كۆبوونەوەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغان لە شاری شەنگەهای، گوتبوی: "ئەگەر ئەسەد بهێتە ئۆزبەكستان، من لەگەڵی كۆدەبوومەوە". لە كاتێكدا كە ئەردۆغان هیچ نەما کە بە ئەسەدی نەوتووە. بەم شێوەیەش دەڵێت لەگەڵ ئەسەد کۆدەبووە. ئەمەش دووڕوویەتیە. کاتێک لە دۆخێکی خراپدایە کۆدەبێتەوە و کاتێک لە دۆخێکی باشدابوو، 'ئەسەد بکوژە. هەموو ئەمانە دووڕوویەتی دەوڵەتی تورک لەسەر بنەمای بەرژەوەندییەکانی نیشان دەدات.
ئەمە نابێت لەبیر بکرێت، تورکیا لە هەر شوێنێک و هەرچۆنێک کۆببێتەوە، بەدڵنیاییەوە سەرنجی لەسەر لەناوبردنی کورد و بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانیدایە. ئەمڕۆ ئەگەر لەگەڵ عێراق و سوریا و هەر وڵاتێک کۆببیتەوە گرنگترین پرس، پرسی کورد و بزوتنەوەی کوردە.
لە ڕۆژانی داهاتوودا ناوەڕۆکی زیاتری ئەم کۆبوونەوانە ئاشکرا دەبێت. ئەنجامەکەی بۆ کورد ڕوونە؛ هەرچییەک ڕووبدات، ڕێگای بەرخۆدان و خەباتی هەڵبژاردووە.
ف.ق