هاسەرۆکانی گشتی دەم پارتی بۆ بینینی ئیمام ئۆغلوو و چەندین زیندانی دیکە داواکاری پێشکەش دەکەن

هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی بۆ بینینی سەرۆک شارەوانی گەورەشاری ئەستەنبوڵ ئەکرەم ئیمام ئۆغلوو، پارێزەر کایە و چەندین سیاسەتەمەداری زیندانیکراو، سەردانی وەزارەتی داد دەکەن.

هاوسەرۆکانی گشتی پارتی یەکسانیی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) تولای حاتەم ئۆغولاری و تونجەر باقرخان لەگەڵ یاریدەدەری هاوسەرۆکانی گشتی بۆ ئیدارە خۆجییەکان موحەمەد ڕوشتوو تریاکی بە مەبەستی بینینی چەندین زیندانیکرا و سەردانی وەزارەتی داد دەکەن بۆ پێشکەشكردنی داواکاری.

داواکارییەکە لە وەزارەتی داد بە مەبەستی بینینی سەرۆکی شارەوانی گەورەشاری ئەستەنبوڵ ئەکرەم ئیمام ئۆغلوو، هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانی وان بەکر کایە، زیندانیکراوی دۆسییەی گازی و پەرلەمانتاری هاتای جان ئاتلای و زیندانی سیاسی خەلیل ئاکسۆی و ئەحمەد سایمادی دەبێت.