حاتیمئۆگیولاری: دەبێت خاوەنداری لە سندووقەکان بکرێت

هاوسەرۆکی دەم پارتی تولای حاتیمئۆگیولاری لە کاتی دەنگدان داوای کرد خاوەنداری لە سندووقەکانی دەنگدان بکرێت.

هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) تولای حاتیم ئۆگیۆلاری لە ئەدەنە دەنگیدا و دوای دەنگدان لێدوانێکیدا و داوای خاوەنداری لە سندووقەکانی دەنگدانی کرد.

تولای حاتیم ئۆگیولاری وتی، "ئێمە هیوادارین کە لە تورکیا گەول سەربکەوێت. هیوادارم بندەستانی سەربکەون. ژنان و گەنجان سەربکەون. دۆزی بەرگریکارانی مافەکانی مرۆڤ و ژینگە سەربکەوێت. هیوادارم بۆ هەموومان مایەی خێر بێت".

لەلایەکی دیەوە هاوسەرۆکانی گشتی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) چیدەم کلیچگون ئوچار و کەسکین بایندر لە ناوچەی رەزانی ئامەد دەنگیاندا و لەدوای دەنگدان داوایان لەگەل کرد خاوەنداری لە سندووقەکان بکەن.

هـ . ب