هاوپەیمانی ڕەنج و ئازادی لە ئەنقەرە کۆ بوونەوەی ئەنجامدا

دەم پارتی لەگەڵ ئەو پارتیانەی کە لە نێو هاوپەیمانی ڕەنج و ئازادیدان کۆبوونەوەی ئەنجامدا و لە سەر پرۆسەی چارەسەری و گوشارەکانی حکومەت بۆ سەر هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن و هەنگاوەکانی هاوپەیمانییەکە لە سەردەمی نوێدا وتووێژیان کرد.

تولای حاتەم ئۆغوللاری هاوسەرۆکی دەم پارتی و ئەندامانی کۆمیتەی بەڕێوەبەری ناوەندی (MYK) لە ئەنقەرە لەگەڵ پێکهاتەکانی هاوپەیمانی ڕەنج و ئازادیی پارتی بزووتنەوەی رەنج (EHP)، پارتی ڕەنج(EMEP)، فیدراسیۆنی ئەنجومەنە سۆسیالیستیەکان (SMF)، پارتی کرێکارانی تورکیا (TİP) و پارتی ئازادی کۆمەڵایەتی (TOP) لە ئەنقەرە کۆبوونەوەی ئەنجامدا.

لە کۆبوونەوەکەدا لە سەر پڕۆسەی چارەسەری و گوشارەکانی حکومەت بۆ سەر هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن و ئەو هەنگاوانەی هاوپەیمانییەکە لە سەردەمی نوێدا دەبێ بیگرێتەبەر گفتوگۆ کرا.