هاوپەیمانی رەنج و ئازادی بانگەوازێکی بۆ دەنگدەرانی دەرەوەی وڵات بڵاکردەوە

هاوپەیمانی رەنج و ئازادی بانگەوازی لە دەنگدەرانی ئەوروپا کرد کە تاوەکو ٢ی نیسان رۆژی یەکشەممە کاتژمێر ١٦:٠٠ سەردانی کونسوڵخانەکان بکەن و ناوەکانیان تۆمار بکەن."

لە راگەیەندراوی هاوپەیمانێتیەکەدا هاتووە، " لەم هەڵبژاردنە گرنگ و هەستیارەدا دیموکراسی و میژووی سیاسی تورکیادا، دەنگدان و تێکچوونی فاشیزم بۆ کردنەوەی رێگەی کۆماری دیموکرات زۆر گرنگە.

پێویستە هەموو گەلەکەمان تاوەکو ٢ی نیسان رۆژی یەکشەممە کاتژمێر ١٦:٠٠ سەردانی کونسوڵخانەکان بکات و ناویان تۆمار بکەن. بۆ تۆمارکردنی ناو، پاسپۆڕت، مۆڵەتی شۆفێری، بەڵگەی هاوسەرگیری و ناسنامە دەتوانرێت ببێریت.

بە تەنیا ئەو کەسانەی کە سزاکەیان لەلایەن دادگای باڵا پەسەندکراوە، یاخود سزادراون ناتوانن دەنگ بدەن.

ف.ق