هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی کار و خەباتی خۆی لە شتوتگارت زیاد کردووە
سەبارەت بە هەڵبژاردنی گشتی و سەرۆکایەتی لە تورکیا کۆبوونەوەیەک لە شاری شتوتگارت بەڕێوەچوو.
سەبارەت بە هەڵبژاردنی گشتی و سەرۆکایەتی لە تورکیا کۆبوونەوەیەک لە شاری شتوتگارت بەڕێوەچوو.
پلاتفۆرمی هەڵبژاردنی هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی لە شتوتگارت لە ١٠ نیسانی ٢٠٢٣دا لە هۆڵی ڕۆشنبیریی ئەرینا کۆبوونەوەیەکی بۆ گەل رێکخست. سەرۆکی شەرەفی هەدەپە ئەرتوغروڵ کورکچو، پەرلەمانتاری هەدەپە و سەرۆکی شارەوانیی گەورە شاری وان بەدیعە ئۆزگۆکچە ئەرتان، پەرلەمانتاری دی لینکە لە پەرلەمانی ئەڵمانیا گۆکای ئاکبولوت و هونەرمەند دیار ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.
لە کۆبوونەوەکەدا زانیاری لەسەر دەنگدان و خۆ تۆمارکردن بۆ دەنگدان لە هەڵبژاردندا خرایەڕوو.
پەرلەمانتاری دی لینکە گۆکای ئاکبولوت لە کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاند، پشتیوانی لە هەدەپە دەکەن لەبەر ئەوەش پشتیوانی لە پارتی چەپی سەوز دەکەین. ئاکبولوت ڕاشیگەیاند، دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە بووەتە ڕژێمێکی دەسەڵاتخوازی خۆسەپێن و وتی، "ئەردۆغان چەندین ساڵە هێرش دەکاتە سەر کوردەکان، ئەرمەنییەکان، عەلەوییەکان، کرێکاران، زەحمەتکێشان، ژنان و لاوان. سروشت تاڵان دەکات. هەزاران کەس بەهۆی بوومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستداوە و وڵاتەکەش بەرەو گێژاو و ئاژاوەوە دەبرێت. مانگرتنی کرێکاران قەدەغەیە، ڕۆژنامەوانان و ئەکادیمییەکان دەستگیر دەکرێن. وەک پێشتر، ئێمە ئێستاش وەک پارتی دی لینکە پشتیوانی لە هەدەپە دەکەین، پشتگیری لە پارتی چەپی سەوز دەکەین. هەوڵی داخستنی هەدەپە ئابڕوچوونێکە و ئێمە بە توندی ئیدانەی دەکەین. بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لە هەلومەرجێکی دیموکراسیدا بەڕێوەبچێت ئێمە پشتیوانی لە هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی دەکەین."
هەروەها ئەرتوغروڵ کورکچو باسی لە مانای هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار کرد و وتی، " لەم هەڵبژاردنەدا دەنگدەرانمان لە دەرەوەی وڵات ڕۆڵێکی سەرەکی دەبینن. پێویستە ئەوە بزانین، کە یەک دەنگ نوێنەرێک دەباتەوە. بۆیە ئێمە هەڵبژاردن و دەنگدان لە هەڵبژاردندا بە گرنگ دەزانین".
هەروەها بەدیعە ئۆزگۆکچە ئەرتان وتی، "دەبێت ئێمە لە دەرەوە و ناوەوەی وڵات هیواکانمان بکەین بە یەک، هێزی خۆمان بکەین بە یەکک و نوێنەرایەتیی خۆمان بەهێزتر بکەن."
دوای پێشکەشکردنی وتەکان، هونەرمەند دیار هونەرەکەی خۆی پێشکەش بە ئامادەبوان کرد.
ژ.ت