هاوپەیمانیی رەنج و ئازادی کارنامەی خۆی بۆ هەڵبژاردن رادەگەیەنێت

رۆژی شەممە هاوپەیمانیی رەنج و ئازادی دەقی کارنامەی سیاسی و هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار رادەگەیەنێت.

بە گوێرەی زانیارییەکان هاوپەیمانیی رەنج و ئازادی لە کۆبوونەوەیەکدا کارنامەی سیاسی و هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان ئاشکرا دەکات.

کۆبوونەوەکە سبەینێ شەممە کاتژمێر ١١:٠٠ لە بیانی یەکێتی خاوەن نوسینگەکانی خانووبەرە لە ئەنقەرە ساز دەکرێت و تیایدا هاوسەرۆکان، هاووتەبێژان، سەرۆک و نوێنەرانی پارتەکانی ناو هاوپەیمانییەکە بەشدار دەبن.

هـ . ب