هاوسەرۆکایەتی هەدەپە سپاسی بەشداری نەورۆزی کرد
هاوسەرۆکایەتی گشتی هەدەپە پەرڤین بووڵدان و مێتهات سانجار وتیان" ئێمە سپاسی ملیۆنان کەس دەکەین کە هاتنە گۆرەپانەکانی نەورۆز" و ئەوەیان خستەڕوو کە بە شێوەیەکی بەهێز دەنگی ئازادی و ئاشتی بەرزکرایەوە.
هاوسەرۆکایەتی گشتی هەدەپە پەرڤین بووڵدان و مێتهات سانجار وتیان" ئێمە سپاسی ملیۆنان کەس دەکەین کە هاتنە گۆرەپانەکانی نەورۆز" و ئەوەیان خستەڕوو کە بە شێوەیەکی بەهێز دەنگی ئازادی و ئاشتی بەرزکرایەوە.
هاوسەرۆکانی گشتیی هەدەپە پەرڤین بووڵدان و و مێتهات سانجار لە ڕاگەیەنراوێکدا سپاسی هەموو ئەوکەسانەیان کرد کە بەشداری لە مەراسیمی جەماوەری نەورۆزدا کردووە و سپاسی خەباتکارانی پارتەکەی کرد.
ڕاگەیەنراوەکە بە ناونیشانی" ئێمە سپاسی ملیۆنان کەس دەکەین کە هاتنە گۆڕەپانەکانی نەورۆز" بڵاوکرایەوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، " ئێمە نەورۆزی ٢٠٢١ بە جۆش و بڕیاردارییەکی گەورە تێپەڕاند. لە گۆڤەندی میلیۆنی نەورۆزدا، ئێوە بوونە هیوای هەموو ئەوکەسانەی کە داوای ئازادی و گۆڕان دەکەن. ئێوە بە زاڵمەکانی سەردەم وتتان، ' ئێمە بە ملێۆنان کەس لێرەین' وداوای ئازادی و ئاشتی و دیموکراسییان کرد.
ئێمە جارێکی تر خۆشحاڵ بووین کە ڕۆڵەکانی ئەم گەلە ئەوەندە بە باوەڕن. دەنگی خۆیان لە چوار لای وڵاتەوە بەرزکردەوە."
لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، " وەک هێزی خۆر ڕوونکردنی تاریکی ، بە داگرساندنی ئاگری نەورۆز نیشانی هەرکەسیاندا کە زستانی سارد و تاریک ببێتە بەهاری سەوز و ڕەنگین."
ک-ش