هەبەدەهە بەرپرسیاری چالاکیەکەی بۆرسای لە ئەستۆ گرت
تەڤگەری بزوتنەوەی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) بەرپرسیاری چالاکیەکەی دژی پاسەوانەکانی زیندانی لە شاری بۆرسای تورکیا لە ئەستۆ گرت.
تەڤگەری بزوتنەوەی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) بەرپرسیاری چالاکیەکەی دژی پاسەوانەکانی زیندانی لە شاری بۆرسای تورکیا لە ئەستۆ گرت.
هەبەدەهە لەمبارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەدژی فشار، ئەشکەنجە و کۆمەڵکوژی لە زیندانەکان، لە بۆرسا لەبەرانبەر ئۆتۆبۆسی پاسەوانەکانی زیندانی چالاکی بۆمبەییان ئەنجامداوە و وتی، " بەپێی راگەیەنراوی فاشیستە نەژادپەرستەکان دوژمن کە لەدژی گەلەکانمان سوێندی دژایەتیان خواردووە (سولەیمان سۆلیو و بەکر بوزداغ)، پاسەوانێک کوژراوە و ١٣ پاسەوان بریندار بوون کە دۆخی کەسێیان قورسە."
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، " چالاکی تۆڵەکردنەوەمان لە ٢٠ی نیساندا ئەنجامدرا، لە هەمانکاتدا هۆشداریەکە بۆ بەڕێوەبەر و پاسەوانەکانی زیندانەکان و بەرپرسانی پزیشکی داد کە راپۆرتی قبوڵکردنی کوشتنی زیندانیان دەردەکەن. ئێمە دەڵێین، تاوانەکانتان زیاد مەکەن! لەدژی زیندانیان کە بەهۆی تێکۆشانی ئازادی، دادپەروەری و سۆسیالیزم دەستگیرکراون زوڵمتان کۆتایی پێبهێنن. لەبیری مەکەن کە وڵامێکی توندتر لەسەر بانگەوازی غەریبە گەزەر دەدرێتەوە!"
ف.ق