هەبەدەهە: دەسەڵاتی فاشیست لەبەرامبەر بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتوو تێکدەچێت

هەبەدەهە: گرنگترین ئەرکمان، بە پراکتیکی ٧ ساڵ، لە ٨مین ساڵدا بەرزکردنەوەی تێکۆشانە و لە چیاکان دەگەینە کارگەکان و دەسەڵاتی فاشیست لەبەرامبەر بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتوو تێکدەچێت.

کۆمیتەی بەڕێوەبەری بزووتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، " گەل، رەنجدەر، ژنان، گەنجان لە باکوری کوردستان و تورکیا دەرگای سەردەمێکی مێژوویی دەکەنەوە. لە بەرامبەر سیاسەتی داگیرکەر، تاڵان، فشاری رژێمی ئاکەپە و مەهەپە بە هێزی شۆڕشی یەکگرتوو و گەلان حساب دەپرسن. هێزی شۆڕشی یەکگرتووی هەبەدەهە ئیدی راستی ئەم خاکەیە؛ هێزی گەورەکردنی شەڕی شۆڕشگێری گەلان و هێزی هەڵوەشاندنەوەی فاشیزمە. هەبەدەهە لە ١٢ی ئازاری ٢٠١٦دا لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و گەڕەکی گەزی ئەستەنبوك راگەیەندرا. پراکتیکی ٧ ساڵی دوای دامەزراندنی و لە ساڵی ٨میندا هەنگاو بە هەنگاو بە سەرکەوتوویی گەورەتر دەبێت."

لە راگەیەندراوەکەدا باسی ئەوەکرا کە سیاسەتی، فشار، رانت، داگیرکەری فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە کە رۆژ بە رۆژ زیاد دەبێت، نیشانەیەکی بەرچاوی رزاندنی فاشیمە و فاشیزم ناتوانێت رێگە لەم رزاندنە بگرێت. گەلان رۆژ بە رۆژ زیاتر ئەم رزاندنە دەبینن و لە بەرامبەر فاشیزم زیاتر توڕەییان زیاد دەکات. بۆ گەورەکردنی توڕەیی، ئەو دەستەی کە بۆ گەلەکەمان درێژ دەکرێت لەم دۆخەی بومەلەرزەدا دەستی ئێمەیە. ئەوانەی دژی ئەو هێزەکانەی کە ماڵ و زێدی دەیان هەزار رەنجدەریان کردووە بە دۆزەخ، شەڕی ئێمەیە. تاوەکو نەڵێین سەرکەوتین، کۆتایی بەم شەڕە نایەنین."

'هیوای ئازادی گەلان بە تێکۆشانی یەکگرتوو سەردەکەوێت'

لە بەردەوامی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، " ئەوەی ئەمڕۆ پێویستی پێ هەیە ئەوەیە کە سنوری هەمووان تێپەڕ بکەین. لەدژی داگیرکەری، فشار و قڕکردن هیوای ئازادی گەکان تەنیا بە تێکۆشانی یەکگرتووی شەڕکەر و بە بڕیار دەتوانرێت سەربکەوێت. هەر پراکتیکێکی هەبەدەهە کە ٧ ساڵە بەردەوامە، وایکرد کە هەر چالاکیەی فاشیزم بووە ناونیشانی هەموو کەسێک کە لە بەرامبەر فاشیزم تووڕەن و دەیانەوێت فاشیزم هەڵوەشێنن. لەبەر ئەوەی هەبەدەهە لە هەموو گۆڕەپانێکی شەڕی شۆڕشگێریدا سەرکەوت. لە کاتی دامەزراندنی تاوەکو ئێستا لە باجدان سڵی نەکردەوە. بۆ ساڵی تێکۆشانی هەشتەمینیش کە دوایین ساڵ دەبێت، بە شەڕی خۆمان لە هەموو شوێنێک بەردەوامی بە تێکۆشان دەدەین."

'دەسەڵات لە بەرامبەر تەڤگەری شۆڕشی یەکگرتوو تێدەچێت'

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە هەبەدەهە هەر کە گەورە دەبێت ترسی زیاتری خستە دڵی فاشیزم، ئێمە لە هەموو کاتێک زیاتر بەهێز و بەرێکخستنین. ئێمە ترسی دەسەڵاتی فاشیزم دەبین."

هەروەها لە کۆتاییدا باسی ئەوەکراوە کە دەسەڵاتی فاشیست کە هەوڵ دەدات هێزەکانی تێکۆشانی کۆمەڵایەتی تەسفیە بکات، لە بەرامبەر هێزی هەبەدەهە تێک دەچێت و وتی، " لەبەرئەوەش ئەرکی گرنگی ئێمە ئەوەیە کە بە پراکتیکی ٧ ساڵ تێکۆشانی یەکگرتوو لە هەشتەمین ساڵدا بەرز بکەینەوە، لە چیاکان بگەینە کارگەکان و لە کامپۆسەکان بگەینە گۆڕەپانەکان.

بەم شێوەیە دەسەڵاتی فاشیست لە بەرامبەر تەڤگەری شۆڕشی یەکگرتوو تێکدەچێت.

ف.ق