هەبەدەهە: فاشیزم هەڵدەوەشێنین و ئازادی مسۆگەر دەکەین
هەبەدەهە رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢١دا ١٢٨ چالاکیان ئەنجامداوە و وتی، " دیوارەکانی ترسی فاشیزمان هەڵوەشاند و لە ساڵی ٢٠٢٢دا فاشیزم هەڵدەوەشێنین و ئازادی مسۆگەر دەکەین."
هەبەدەهە رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢١دا ١٢٨ چالاکیان ئەنجامداوە و وتی، " دیوارەکانی ترسی فاشیزمان هەڵوەشاند و لە ساڵی ٢٠٢٢دا فاشیزم هەڵدەوەشێنین و ئازادی مسۆگەر دەکەین."
هەبەدەهە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:
"ئەندامان و گەریلاکانی هەبەدەهە لە ساڵی ٢٠٢٠دا هەنگاوی سەرفەربەری شۆرشگێریان بە ناوی ' فاشیزم هەڵدەوەشێنین و ئازادی مسۆگەر دەکەین'یان دەستپێکردبوو. لە ساڵی ٢٠٢١دا هەنگاوەکە بەردەوام بوو. تێکۆشانمان کە ساڵی ٢٠٢١دا بۆ کرێکار، ژن، گەنج و هەموو ژێردەستەکان وەک سەردەمێکی گرنگ لە مێژوودا جێی خۆی گرت. لە ساڵی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١دا چالاکیەکانمان رۆژ بە رۆژ زیادی کرد و بووینە هیوا بۆ ژێردەستەکان. لە گۆڕەپانی شۆڕشگێری گەریلا تاوەکو کۆلان و گۆڕەپابی تێکۆشانی رەوای ئەندامانمان، لە هەموو جێگەیەک لەگەڵ کرێکار، ژن و ژێردەستەکان بەهێز بووین و پێشکەوتین.
لە ساڵی ٢٠٢١دا هەندێک کەس لە تورکیا و کوردستان لە کاتێکدا کە گەلەکەمان لەنێو هەژاریدا دەژیان، خەریکی خۆشگوزەرانی بوون، ئەوانەی گەلی کورد و عەلەویان قڕ کرد و دەستدرێژیان کردە سەر ژنان، ئامانجی ئێمە بوون. لە بەرانبەر پۆلیس، پاسەوان، پاترۆن و بەڕێوەبەرانی پارتە شۆڤێنیەکان ئێمە بە سەدان چالاکیمان ئەنجامدا. ئەندامان و گەریلاکانی هەبەدەهە بە هەموو چالاکیەکانیان حسابیان پرسی و ناوی هاوڕێ نەمرەکانمان کردە مۆتەکەی دوژمن. متمانەمان لای دوژمنان دروست کرد و دوژمن لە ئێمە ترسا. دیواری فاشیزمان هەڵوەشاند.
دەزگا فاشیستەکان، خاوەن کارە فاشیزتەکان، بکوژانی گەلی کورد و ژنان بوون بە ئامانجی چالاکیەکانمان. پشتگیریمان لە بەرخۆدانی زیندانەکان کرد و بەرخۆدانی گەریلامان هێنایە کۆلانەکان. لە ساڵی ٢٠٢١دا لە زۆر جێگە ١٢٨ چالاکیمان ئەنجامدا و بە چالاکیەکانمان تۆڕەیی بەرانبەر فاشیزمان زیاتر کرد.
لە ساڵی ٢٠٢٢دا هەنگاوی ' فاشیزم هەڵدەوەشێنین و ئازادی بەدەست دەهێنین' فراوان دەکەین. ئەو ١٢٨ چالاکیەی کە لە ساڵی ٢٠٢١دا ئەنجاماندا، مژدەی ساڵی ٢٠٢٢ دەبێت."
ف.ق