هەبەدەهە: فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە لەو خوێنەدا دەخنکێنین کە ڕژاندی

هەبەدەهە سەبارەت بە ساڵیادی کودەتای سەربازی ١٢ ی ئەیلول ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و گوتی: "بەڵێنمان بۆ ئەو هاوڕێیانەی لە تاریکی ١٢ ی ئەیلول شەهیدبوون ئەوەیە: فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە لەو خوێنەدا دەخنکێنین کە ڕژاندی".

کۆمیتەی بەڕێوەبەری بزووتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "سوپای تورک بە فەرماندەیی ئەڤرەن لە ١٢ ی ئەیلول هێرشی دەستپێکرد، دەیویست ڕەنجدەر و کرێکار و نەتەوەی کوردی بندەست و کەمینەکان بچەوسێنێتەوە. دەیویست کارێکیان بەسەر بهێنێت، جارێکی تر نەتوانن هەستنەوە. هەڵبەت هێرشەکە تەنها بەم شێوەیە نەبوو. دەیانویست جڤاک بخەنە ژێر دەسەڵاتی فەرمانڕەواکان و بەم شێوەیە دیزاینی بکەنەوە. بەم شێوەیە دەیانویست بە پرۆژەی نەوەی سەوز و ئایدۆلۆژیای نەژادپەرست، نەتەوەپەرست، شۆڤێنی، ڕێگری لە بای شۆڕش، تێکۆشانی ڕزگاریخوازانەی گەلان بگرن.

جەخت لەسەر وانە ئاینییەکان کرایەوە، ڕێکخراوە نیمچە سەربازییەکان دامەزران و ئەوانەی هەبوون فراوانتر کران. کوردستان کرا بە ناوچەی شەڕ و سیاسەتی نکۆڵی و لەناوبردنی گشتی بەسەر نەتەوەی کورددا سەپێنرا. دەوڵەتی تورکی فاشیست دەیەوێت جڤاک بەگوێرەی بەرژەوەندییەکانی خۆی دیزاین بکات.

لەگەڵ کودەتا سەربازییەکەدا، ڕێگە لەپێش ڕێکخستنی ئاکەپە-مەهەپە کرایەوە، لەڕێگەی کەسێتییەکانی وەک ئەردۆگان و باخچەلییەوە دامەزرا. ئەو جڤاکەی بۆ ماوەی ١٠٠ ساڵ بە مێشکێکی تاکپەرست بەڕێوەدەبرا، دوای کودەتاکەی ١٢ی ئەیلول هەمدیسان زیاتر بە توندوتیژی و کۆمەڵکوژی سەرکوت کرا. تەنانەت بچووکترین پاشماوەی دیموکراتیک لەناوبرا، دامەزراوە دیموکراتیکەکان داخران. کۆمۆنیست و شۆڕشگێرەکان کوژران یان خرانە ئەشکەنجەخانەکانەوە. دەیانویست جڤاک بخەنە سەر ڕێگایەکی تاریک.

وێنەی کودەتای سەربازی ١٢ی ئەیلول، بیرخەرەوەی زیندانەکانی وەک ئامەد و ماماک و مەتریس و چەندین ناوەندی ئەشکەنجەی ترە. لەم شوێنە تاریکانەدا دەیان شۆڕشگێڕ گیانیان لەدەستدا و هەزاران کەسیش تووشی نەخۆشیی سەخت بوون. سیاسەتی ئەشکەنجە و کۆمەڵکوژی کە ساڵانێک بەردەوام بوو، نەیتوانی شۆڕشگێڕان یان خەونەکانی شۆڕشمان لەناوببات.

ئێستا دەکرێت بە ئاسانی لە تابلۆی ئەو ڕۆژەوە تێبگەین. بەو دەستوورە "نوێ"یەی دوای کودەتای سەربازی ١٢ی ئەیلول دامەزرا، کەمالیزم گەیەنرایە بەرزترین ئاست. لە سەردەمی دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپەدا، ڕژێمی فاشیستی کودەتای سەربازی گۆڕا بۆ فاشیزمێکی "تاکەکەسی". فاشیزم پاش ئەم ئاستە، بە توندترین شێوە هێرش دەکاتە سەر بندەستەکان و سروشت. چینی دەسەڵاتدار لەمەودوا هەموو گۆڕەپانەکانی تورکیا و کوردستان بە گۆڕەپانی تاڵان و کۆڵۆنیاڵیستی و داگیرکاری دەبینێت و شەڕ بڵاودەکاتەوە. ڕژێمی دەوڵەتی تورک بە نیازە بگاتە هەرێمەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین، قەفقاز و باکوری ئەفریقا، تاوەکو گۆڕەپانەکانی ستەم و کۆڵۆنیاڵیزمی خۆی فراوانتر بکات. بەڵام دەوڵەتی تورک لە هەموو جێگەیەک ڕووبەڕووی بەرخۆدانی گەلان دەبێتەوە.

هەموو گۆڕەپانەکانی تورکیا و کوردستان، گۆڕەپانی بەرخۆدانن دژی فاشیزمی دەوڵەتی تورک. دەوڵەتی تورک چونکە نەیتوانی ڕێگری لە شۆڕشی ڕۆژئاوا بکات، ئیتر چ لەڕێگەی هێرشی جەستەیی و چ بە هاوکاری سیخوڕ و نۆکەرانی میت، دەیەوێت سیستەمی جڤاکی و پێشکەوتنی ئەوێ تێکبدات. بەرپرسی پێشووی میت، هاکان فیدان، کە ئێستا بەرپرسی "دیپلۆماسی" دەرەوەیە، ئەرکی سەرەکی ئەوەیە، نۆکەر نوێ بهێنێتە نێو شەڕ و هێڵی داگیرکاری فراوانتر بکات".

لەکۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا، باس لەوە دەکرێت کودەتای سەربازی ١٢ ی ئەیلول نەگەیشتە ئەنجامەکانی، وە دەڵێت: "وەک هەموو ئەو دەسەڵاتانەی پێداگری لەسەر کۆمەڵکوژی و ستەم دەکەن، ئامانجی دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپەش ناکام دەبێت. تێکۆشانی شۆڕشگێڕی، وەک تێکۆشانی یەکگرتوویی گەلان، ئەمڕۆ لە هەموو کاتێک زیاتر بە خۆڕاگرییەوە بەرەو پێش دەچێت".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، حکومەتی ئاکەپە-هەپە کە درێژە بە کودەتای سەربازی ١٢ی ئەیلول دەدات و هەموو هێزەکانی لایەنگری ئاکەپە-مەهەپە دەکەنە ئامانجی خۆیان، دەڵێت " بەڵێنمان بۆ ئەو هاوڕێیانەی لە تاریکی ١٢ ی ئەیلول شەهیدبوون ئەوەیە: فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە لەو خوێنەدا دەخنکێنین کە ڕژاندی.

وەک هونەرمەندی شۆڕشگێڕ یەڵماز گونەی بە پێداگرییەوە گوتی؛ ئێمە سەردەکەوین، گەلە بندەستەکانمان سەردەکەون".