هەبەدەهە: حسابی کۆمەڵکوژیەکە دەپرسین

هەبەدەهە لەدژی کۆمەڵکوژی ناوچەی مەرامی کۆنیا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، "ئێمە حساب دەپرسین."

بزوتنەوەی شۆرشگێری یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) لەدژی کۆمەڵکوژی نەژادپەرستی تورک لە کۆنیا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

هەبەدەهە وتی، "پێویستە کەس گۆمانی نەبێت کە وڵامی هێرشە فاشیستەکان و کۆمەڵکوژی دەدرێتەوە.

فاشزیم هێزێکی بەو شێوەیە نییە کە لەدژی تێکۆشان تێکنەچێت. ئەوەی وادەردەخات کە کەس ناتوانێت لەدژی فاشیزم تێکۆشان بکرێت، دوژمنە."

هەبەدەهە لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی، "فاشیزم بێ ئەوەی لەدژی نەجەنگین تێکناشکێت. هەستنە سەرپێ! هێز بە شەڕی دژی فاشیزم بدەن. بۆ ئەوەی لەدژی فاشیزم بە هەموو شێوەیەک وڵام بدرێتەوە، رێکخستنەکان بەهێز بکەن. فاشیزم دێت و ئێوەش چەک هەڵگرن."

هەبەدەهە لە کۆتاییدا باسی ئەوەی کرد، "ئێمە بە هەموو شێوەیەک حسابیی کۆمەڵکوژیەکان دەپرسین و جارێکی دیکە سوێند دەخوین کە تێکۆشانی دژی فاشیزم سەردەکەوێت."

ف.ق