HBDH لە دژی کۆمپانیایەکی نزیک لە داگیرکەران چالاکی ئەنجامدا
بزوتنەوەی یەکێتی شۆڕشگێری گەلان- HBDHرایگەیاند، هێزەکانیان لە دژی کۆمپانیایەکی سەر بە داگیرکەران چالاکیان ئەنجامداوە.
بزوتنەوەی یەکێتی شۆڕشگێری گەلان- HBDHرایگەیاند، هێزەکانیان لە دژی کۆمپانیایەکی سەر بە داگیرکەران چالاکیان ئەنجامداوە.
بزوتنەوەی یەکێتی شۆڕشگێری گەلان- HBDHلە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد، لە ٢٧ی ئازار هێرشیان کردووەتە سەر گەراجێکی ئۆتۆمبیلە بارهەڵگرەکان.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە:
"سوپای تورک و چەتەکانی کە باکور و رۆژهەڵاتی سوریایان داگیر کردبوو، دوایین پێشەلکارییان، دەستبەسەرداگرتنی گەنمی خەڵکی گرێ سپی بوو. دەوڵەتی تورکیش رەوانەکردنی گەنمی جوتیارانی ناوچەکەی بۆ تورکیا، خستبووە تەندەرەوە.
کۆمپانیان گواستنەوە بە ناوی OZ-DUY ئەو تەندەرەی وەرگرتبوو. هێزەکانمان لە دژی گەراجی ئۆتۆمبیلە بارهەڵگرەکانی ئەو کۆمپانیای گواستنەوەیە، لە ٢٧ی ئازار بە بومبی دەنگی و دەستڕێژی گوللە هێرشیان کردە سەر گەراجەکە.
کۆمپانیای OZ-DUY بە بڕی ملیونێک و ٣٠٠ هەزار لیرەی تورکی، ئەو تەندەرەی وەرگرتبوو. بڕیار وابوو ئەو کۆمپانیایە گەنمی جوتیارانی لە گرێ سپیەوە گواستبایەوە بۆ روحا. ئەمە بازرگانی نیە، بەڵکو خواردنی قوتی خەڵکی ناوچەکە و خوێنی گەلی کورد و تورکمان و عەرەبە.
ئەندامانی HBDHلە دژی ئەو چەتە تاڵانکەرانە کە خوێن مژی گەلی کوردن، هەمیشە تێکۆشاون و تەختی ئەو چەتە و دزانە سەراوژێر دەکەن."
ز.ش