هەدەکە، کەجەدە، هەدەپە، دەبەپە و پارتی چەپی سەوز لەبارەی قۆناغی نوێی خەبات راگەیەندراوێکیان بڵاوکردە
هەدەکە، کەجەدە، هەدەپە، دەبەپە و پارتی چەپی سەوز ئەنجامی یەکەم کۆبونەوەی خۆیان دوای هەڵبژاردن ئاشکرا کرد.
هەدەکە، کەجەدە، هەدەپە، دەبەپە و پارتی چەپی سەوز ئەنجامی یەکەم کۆبونەوەی خۆیان دوای هەڵبژاردن ئاشکرا کرد.
هاوسەرۆک و هاووتەبێژانی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتی (کەجەدە)، کۆنگرەی دیموکراتی گەلان (هەدەکە)، پارتی هەرێمەکانی دیموکراتی (دەبەپە)، پارتی چەپی سەوز و پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بۆ ئەوەی ئەنجامی هەڵبژاردن هەڵبسەنگێنن و نەخشەڕێگەی قۆناغی نوێ دیاری بکەن، کۆبونەوە.
دوای کۆبونەوەکە لایەنەکان راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و وتیان، " پێویستە بێمۆڕاڵ و چاوترسێن نەبین. لە ئاییندەدا تابلۆی نوێ، بۆ پێکهاتەکانمان و دەزگاکانمان و گەلەکەمان بە فراوانی شیدەکەینەوە. ئەنجامی پێویست لەبەرچاو دەگرین. لەدژی ئەم رژێمەی دوژمنی رەنج، ئاشتی، ئازادی، دیموکراسی، سروشت، گەنج و ژیان، هەنگاوێک بەرەو دواوە نانێین. پێویستە کەس گۆمانی نەبێت و بێگۆمان تێکۆشانمان فراوانتر دەکەین."
ف.ق