هەدەکە قوربانیانی کۆمەڵکوژی سەیفۆی بیرهێنایەوە

هەدەکە بە ڕاگەیاندراوێک قوربانیانی کۆمەڵکوژی سەیفۆی بیرهێنایەوە و گوتی: "خاوەنداری لە بانگەوازەکەی گەلی سریانی دەکەین و هاوبەشی ئازارەکانیانین، ڕووبەڕووبوونەوەی کۆمەڵکوژییەکە بۆ ئاشتی کۆمەڵایەتی گرنگە".

کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە) بەبۆنەی ١١٠هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی سریانەکان کە لەلایەن گەلی سریانەوە ناودەبرێت بە کۆمەڵکوژی "سەیفۆ"، ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی لە هەژماری خۆی لە میدیای دیجیتاڵ بڵاوکردەوە.

هەدەکە گوتی: "بەرواری ١٥ ی حوزەیرانی ١٩١٥، دەسپێکی کۆمەڵکوژییە دژی گەلی سریان کە گەلێکی دێرینی ئەم خاکەیە. دووپاتی دەکەینەوە کە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستی، خاڵێکی گرنگە بۆ بنیاتنانی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک. خاوەنداری لە بانگەوازەکەی گەلی سریانی دەکەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستی، هاوبەشی ئازارەکانیانین".