هەدەپە بڕیاری دادگای دەستووری هەمیشەیی شەرمەزارکرد: ئێمە بەشداری بەرگریی زارەکی نابین!

پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) رایگەیاند کە هەموو داواکارییەکانیان لە لایەن دادگای دەستوری هەمیشەییەوە بە پاساوی جیاجیا رەتکراونەتەوە و رایگەیاند، کە ئەوان لە ١١ی نیساندا بەشداری لە بەرگریی لەخۆکردن بە شێوەی زارەکی ناکەن.

هەدەپە رایگەیاند: "لە دۆسیەی داخستنی پارتەکەماندا کە بە پاساوی سیاسی کراوەتەوە و بە دەستوەردانی سیاسی بەرەوپێش دەچێت، هەموو سەردان و داواکارییەکانمان لە بارەی دواخستنی بەرگری لەخۆکردن بە شێوەی زارەکی بۆ دوای هەڵبژاردن لەلایەن دادگای دەستوری هەمیشەییەوە بە پاساوی جیاجیا رەتکراونەتەوە و رۆژی ١١ی نیسان دیاریکراوە بۆ ئەوەی لەو رۆژەدا پارتەکەمان بە شێوەی زارەکی بەرگریی لە خۆی بکات.

لە بەرامبەر هەڵوێستی دادگای بدەستوری هەمیشەیی کە بە واتای دەستوەردانە لە هەڵبژاردنی ئازاد، پارتەکەمان لە ١١ی نیساندا بەشداری لە پاراستن و بەرگری لەخۆکردن بە شێوەی زارەکی ناکات.

هـ . ب