هەدەپە چوارشەممە سۆری پیرۆز کرد

هەدەپە چوارشەممە سۆری پیرۆز کرد و رایگەیاند، هیوادارن چوارشەممە سۆر بۆ ئێزدییەکان و هەموو گەلان ئازادی، یەکسانی، داد و ئاشتی بهێنێت.

کۆمسیۆنی گەلان و باوەڕەکانی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) جەژنی چوارشەممە سۆری پیرۆز کرد.

لە راگەیاندراوەی کۆمسیۆنی گەلان و باوەڕەکانی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) بە بۆنەى جەژنی چوارشەممەوە سۆرەوە  هاتووە، "ئێمە هیوادارین، کە جەژن لە بریی رق و نفرەت مزگێنیی تەندروستی، ئاشتی و جوانی و برایەتی بهێنێت".

کۆمسیۆنی گەلان و باوەڕەکانی هەدەپە لە راگەیاندراوەکەیدا سەرنجی خستە سەر فەرمانی دژ بە ئێزدییەکان و وتی، "ئێمە داوا لە هەموو مرۆڤایەتی دەکەین، کە لە دژی فەرمانی سەر ئێزدییەکان راوەستن و لە دژی تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی پشتیوانی ئێزدییەکان بن. ئێمە هیوادارن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بۆ ئێزدییەکان ژیانێکی ئازاد، یەکسان، دادمەندانە و ئاشتییانە بژین، ئێمە جەژنی گەلی دێرینی ئێزدی پیرۆز دەکەین".

ژ.ت