هەدەپە: دەسەڵات مردن ئاسایی دەکات
هەدەپە رایگەیاند، دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە دەیەوێت، مردن بە کۆرۆنا ئاسایی بکات و وتی، "بۆ ئەوەی هەموو کەسێک پارێزاو بێت، پێویستە ٢٨ ڕۆژ هاوڵاتیان لە ماڵەوە بمێننەوە."
هەدەپە رایگەیاند، دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە دەیەوێت، مردن بە کۆرۆنا ئاسایی بکات و وتی، "بۆ ئەوەی هەموو کەسێک پارێزاو بێت، پێویستە ٢٨ ڕۆژ هاوڵاتیان لە ماڵەوە بمێننەوە."
گارۆ پایلان یاریدەدەری هاوسەرۆکایەتی گشتی بۆ کۆمسیۆنی ئابوری هەدەپە، لەگەڵ نەجدەت ئیپەکیوز، حەبیب ئەکسیک و سەما گوزەل پەرلەمانتارانی هەدەپە لە پەرلەمان لەبارەی کۆرۆنا و ڕێوشوێنەکانی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیان ئەنجامدا.
پایلان رایگەیاند، بەهۆی گۆشەگیری و کردەوەکانی ئاکەپە گەل ناچارە بۆ ژیان بەرخۆدان بکات. پایلان پاکێجی پیشنیازەکانی پێشکەش کرد کە لە ٨ خاڵ پێک دێت وتی، "ڕێژەی مردن بە کۆرۆنا زیادی کردووە و دەسەڵات دەیەوێت مردن ئاسایی بکات."
پایلان وتیشی، ئەوان وەک هەدەپە پێشنیاز دەکەن کە رێگری لە مردن بگیرێت و پێویستە هاوڵاتیان ٢٨ ڕۆژ نەچنە دەرەوە.
پایلان باسی پێشنیازەکانی کرد کە ئەمانەن:
*جگە لە سێکتەرە سەرەکیەکانی ژیان، پێویستە هەموو کاروبارێکی ئابوری بوەستێنرێت.
*پێویستە ٢٨ رۆژ هەموو هاتوچۆیەکی ناو شارەکان و نێودەوڵەتی بوەستێنرێت.
*پێویستە کادر و کارمەندانی تەندروستی زیاد بکرێن. پێویستە بودجەیەکیان بۆ دابین بکرێت.
*پێویستە ڤاکسینی دژی کۆرۆنا بێ بەرانبەر لە هەموو هاوڵاتیەک بدرێت.
*پێویستە ٥ هەزار لیرە بەسەر هەموو خانەوادە هەژارەکاندا دابەش بکرێت لەماوەی ئەو ٢٨ رۆژەدا.
*پێویستە دوکاندار و کاسبکارەکان کە دوکان و شوێنەکانیان داخراوە، بە ١٠ هەزار لیرە قەرەبوو بکرێنەوە.
*پێویستە هەموو قەرزی سەر هاوڵاتیان دوابخرێت.
*پێویستە لەم قۆناغەدا ئەنتەرنێت، غازی سروشتی، ئاو و کارەبا بێ پارە بێت.
ف.ق