هەدەپە جەژنی سەری ساڵ و یاڵدۆی پیرۆز کرد

هەدەپە جەژنی سەری ساڵ و یاڵدۆی پیرۆز کرد و رایگەیاند، بۆ ئەوەی هەموو کەسێک بە کەلتوری خۆی بژی، تێکۆشانیان بەردەوام دەبێت.

تولای حاتمئۆغوللاری یاریدەدەری هاوسەرۆکانی هەدەپە بۆ کۆمسیۆنی گەل و باوەڕیەکان راگەیەنراوێکی بە بۆنەی سەری ساڵ و یاڵدۆوە بڵاوکردەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، "ئێمە جەژنی سەری ساڵ لە جیهانی کریستیان و جەژنی یاڵدۆ لە خەڵکی سوریانی، هەروەها ساڵی نوێ بە دڵ و گیان پیرۆز دەکەین و هیوادارین ساڵی نوێ ببێتە هۆی ئاشتی، یەکسانی، دادپەروەری و ئازادی."

حاتمئۆغوللاری وتی، "گەلان، باوەڕیەکان، ژنان، گەنجان، ڕەنجدەران، پارێزەرانی سروشت سالێکی سەخت و بەرخۆدانیان لەدژی دەسەڵاتی ئاکەپەی ئۆتۆریتەر لەدوای خۆیان بەجێهیشت . هیوادارین ئەمساڵ ببێتە ساڵی یەکسانی و ئازادی بۆ هەموو ناسنامە، کەلتور، ئایین و زمانێک، ئێمە تێکۆشانمان فراوان دەکەین. بەهیوای ئەوەی جەژن هەستی برایەتی و پشتگیری بەهێز بکات و جەژنی سەری ساڵ و یاڵدۆ پیرۆز بێت."

ف.ق