هەدەپە لەدژی دەستگیرکردنی ژنان پەیامی بەردەوامی تێکۆشانی ژنانی بڵاوکردەوە
پارتی دیموکراتی گەلان لەبارەی دەستگیرکردنی ٢٤ ژن کە ١١ ژن رەوانەی زیندانکراون هەڵوێستی پیشاندا و رایگەیاند، ناتوانرێت ڕێگری لە تێکۆشانی ژنان بکرێت.
پارتی دیموکراتی گەلان لەبارەی دەستگیرکردنی ٢٤ ژن کە ١١ ژن رەوانەی زیندانکراون هەڵوێستی پیشاندا و رایگەیاند، ناتوانرێت ڕێگری لە تێکۆشانی ژنان بکرێت.
خالیدە تورکئۆغلۆ هاووتەبێژی دەستەی ژنانی بەڕێوەبەری هەرێمی هەدەپە لەبارەی دەستگیرکردنی ٢٤ ژن و رەوانەکردنی ١١ ژن بۆ زیندان راگەیەنراوی بڵاوکردەوە.
١٦ی ئازار بە بیانوی ئەوەی بەشداریان لە چالاکی ٢٥ی تشرینی دووەم چالاکی دژی توندوتیژی سەر ژنان، ٨ی ئازار و پەیمانی ئەستەنبوڵدا کردووە، ٢٤ژن دەستگیرکران و دواتر ١١ کەسیان رەوانەی زیندانکران.
لەنێو گیراواندا، گولشەن ئوزەر هاوسەرۆکی شارەوانی بسمل، فیلیز بولوتتەکین هاوسەرۆکی شارەوانی ناوچەی سوری ئامەد، ژاڵە ئوککان، ئەمینە کایا، ئەسما ئەفەتورک، باهارا کاراکاش ئولوغ و سونگول کاپانجی ئەندامانی ئەنجومەنی هەدەپە هەن.
هەدەپە لە راگەیەنراوەکەیدا وتی، دەستگیرکردنی ژنان نیشانەی ئەوەیە کە ئاکەپە و مەهەپە لە تێکۆشانی ژنان دەترسن و هەدەپەش پشتگیری خۆی بۆ ژنان زیاتر دەکات.
باسی ئەوەکرا کە لەدژی هێرشەکانی سەر ژنان، بە گەشکردنی ڕێکخستن و تێکۆشانی یەکسانی بەردەوامی بە تێکۆشان دەدەن.
هەدەپە وتی، " تێکۆشانی ئازادی و یەکسانی ژنانمان، بە گرتن و فشار کۆتایی نایەت، ئێمە تێکۆشانی ژنان بە بڕیار و باوەڕیەوە بەردەوامی پێدەدەین."
ف.ق