هەدەپە لەگەل سکرتێری گشتی کۆنسەی ئەورووپا کۆبوویەوە
هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە مێتهات سانجار لەگەل سکرتێری گشتی کۆنسەی ئەورووپا ماریژا پەژینۆڤیچ بۆرێچ کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاینی ئەنجامدا.
هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە مێتهات سانجار لەگەل سکرتێری گشتی کۆنسەی ئەورووپا ماریژا پەژینۆڤیچ بۆرێچ کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاینی ئەنجامدا.
هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە مێتهات سانجار لەگەل سکرتێری گشتی کۆنسەی ئەورووپا ماریژا پەژینۆڤیچ کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاینی ئەنجامدا.
سانجار لە کۆبوونەوەکەدا دەربارەی پرسەکان لەتورکیا، نیگەرانی و پێشنیارەکانی خۆی لەگەل بۆرێج باس کرد.
سانجار ئەوەی خستەڕوو کە هەدەپە سوورە لەسەر ئەوەی کە لە دژی دۆسیەی داخستی هەدەپە، لە سەندنەوەی پاریزبەندی لە عومەر فاروق گەرگەرلێۆغلو، گوشار بۆسەر سیاسەتمەدار و ئۆپۆزیسیۆنی تر، لە سەر کردەوەی نا یاسایی وەک هاتنە دەرەوە لە پەیمانی ئیستەنبوول بە بڕیاری ئەردۆغان، تێبکۆشێت.
سانجار هەروەها وتی گوێ نەدان بە بڕیاری دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا، ڕێکخراوەکانی تری کۆنسەی ئەورووپا، نە تەنیا زیان بە تورکیا دەگەێنێت، هەروەها زیان بە چوارچێوەی مافی مرۆڤی ئەرووپاش دەگەێنێت.
سانجارهەروەها ئەوەی خستەڕوو کە دەبێت پێوەندییەکانی تورکیا بە ئورووپا لە سەر پێوەرەکانی دیموکراتیک بێت، لە سەر ئەم بابەتە گەلێک مەرجی گرینگ دەکەوێتە ئەستۆی کۆنسەی ئەورووپا.
سکرتێری گشتیی کۆنسەی ئەورووپاش وتی ئێمە لە نزیکەوە هەموو ئەو هەڵسووکەوتانەی کە لەهەمبەر هەدەپە و ئۆپۆزیسیۆن دەکرێت چاودێری دەکەین.
لە بەردەوامی قسەکانیدا بۆرێج ئەوەی خستەڕوو کە ئێمە لەسەر قەیومەکان، دەستگیرکردن و گرتنی سیاسەتمەداران، بۆئەوەی کە تورکیا بەپێی راپۆرتی کۆنسەی ئەورووپا و بڕیاری دادگەی مافی مرۆڤی ئەرووپا لە سەر دەمیرتاش داواکارییەکان جێبەجێ بکات هەوڵ دەدەین.
سکرتێری گشتی کۆنسەی ئەوروپا وتی دەبیت بڕیاری دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا دەربارەی دەمیرتاش جێبەجێ بکرێت و سەرۆکی ئەنجومەنی پارلەمانتارانی کۆنسەی ئەورووپا لە داهاتوودا بەردەوام پێوەندی لەگەل هەدەپەدا بێت.
ک-ش