هەدەپە: ئاکەپە-مەهەپە و ئاتەکە بازۆ یڵمازیان کوشت

هەدەپە بەیاننامەیەکی لەبارەی بازۆ یڵماز بڵاوکردەوە کە لە زینداندا کوژرا و ڕایگەیاند کە دەسەڵاتدارانی ئاکەپە-مەهەپە و ئاتەکە زیندانییەکان دەکوژن.

جێگری هاوسەرۆکی هەدەپە لە ئەنجوومەنی ئیدارە دیموکراتیکەکان، محەمەد ڕوشتو تییاکی، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "کردەوەی دوژمنکارانەی دەسەڵات لە زیندانەکاندا هەموو رۆژێک دەبێتە هۆی مردنی یەکێک لە هاوخەباتکارمان، . لە کاتێکدا بارودۆخی زیندانیانی نەخۆش لە زیندانەکان لە ئاستێکدایە کە ناتوانن درێژە بە ژیانیان بدەن و دەبێت دەستبەجێ چارەسەر بکرێن، دامەزراوە پەیوەندیدارەکان بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی و ئەخلاقی و یاسایی خۆیان جێبەجێ ناکەن. هەروەها پەیمانگای پزیشکی دادوەری کە سیاسەتی دەوڵەت دژی کورد وەک پرەنسیپێک قبوڵ دەکات، شەریکی ئەم تاوانانەشە”.

"سیاسەتەکانی دەسەڵات زیندانییەکان دەکوژێت"

لە بەیاننامەکەدا هاتووە؛

"بازۆ یڵماز تەمەن ٦٧ ساڵ، کە لە زیندانی جۆری تی ژمارە ٢ی شاری ریحا بەندکرابوو، چەند رۆژێک لەمەوبەر کۆچی دوایی کرد". بازۆ یڵماز ساڵی ٢٠٠٩ بووە سەرۆکی شارەوانی قەزای گۆگان لە شاری روحا و لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٤دا بووە سەرۆکی شارەوانی خەلفەتی. دوو جار ئیرادەی خەڵکی روحای گرتە ئەستۆ و بە باشی ئەم ئەرکەی بەجێ هێنا. دواتر لە ساڵی ٢٠١٦دا دەستگیر دەکرێت و سەرەڕای نەخۆشییە سەختەکانی، چەند هێندەی بەو ئیدیعایەی کە دەتوانێت لە زیندان بمێنێتەوە سزای زیندانی بەسەردا سەپێنرا. ئەم چەمکە کە ئەخلاق و ویژدانی پیشەیی دەخاتە بەر پێی دەسەڵاتدا، هیچ لایەنێکی ڕەوا و قبوڵنەکراوی نییە.

لە ئەنجامی ئەو سیاسەتانەدا سەدان زیندانی نەخۆش لە زیندانەکاندا گیانیان لەدەستدا. دەوڵەت و ئاتەکە بەم سیاسەتە زیندانەکانیان کردە ماڵی مەرگ. پێویستە دەستبەجێ ئەم سیاسەتە کوشندانە بوەستێنرێت کە ویژدانی خەڵک ئازار دەدات و مافی هاوڵاتیبوون پشتگوێ دەخات. سەرەتا ئایسەل توغلوک پێویستە سەرجەم زیندانیانی نەخۆش ئازاد بکرێن و لە بارودۆخێکی گونجاودا دەست بە چارەسەرکردنیان بکرێت.

یەکێک لە ئامانجەکانی خەباتمان ئەوەیە کە ژیانی مرۆڤ لە سەرووی هەموو شتێکەوە بێت. هەروەک چۆن دوێنێ و ئەمڕۆ و سبەینێش بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان بۆ مافی تەندروستی و ئازادکردنی زیندانیانی نەخۆش."

ف.ق