هەدەپە: ئاکەپە و مەهەپە زوڵم لە کرێکاران دەکەن
شازیە کۆسە یاریدەدەری هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە رایگەیاند، دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە لە سەردەمی ڤایرۆسی کۆرۆنادا زوڵم لە کرێکاران دەکەن و داوای کرد کۆتایی بە کۆد٢٩ بهێنرێت.
شازیە کۆسە یاریدەدەری هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە رایگەیاند، دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە لە سەردەمی ڤایرۆسی کۆرۆنادا زوڵم لە کرێکاران دەکەن و داوای کرد کۆتایی بە کۆد٢٩ بهێنرێت.
شازیە کۆسە یاریدەدەری هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە بۆ کۆمسیۆنی رەنج راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی،"پێویستە کۆتایی بە زوڵمی کود٢٩ بهێنرێت، ئەوانەی لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە بگەڕێنرێنەوە بۆ سەر کار."
نزیکەی ٢٠٠ هەزار کرێکار بە شێوەیەکی ئەنقەست لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە
کۆسە وتی،"هاوپەیمانی ئاکەپە و مەهەپە جیاوازی دەکات و مافی ژیانی کرێکاران پێشێل دەکات و سیستمی داگیرکەری بەڕێوە دەبات."
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، "یەکێک لە پێشێلکاریە بەرچاوەکان لە بەرانبەر کرێکاران کۆد٢٩یە. لەدی یاسایە، کارسازان کاتێک کرێکاران دەردەکەن، ناچارن لەماوەی ١٠ رۆژدا هۆکاری دەرکردنی کرێکاران پێشکەش بە دەزگای پاراستنی کۆمەڵایەتی بکەن. بە گۆڕین لەژێر ناوی 'کۆد٢٩' بە بیانووی 'دۆخەکە بەپێی مەرامێکی باش و ئەخلاقی نیە' بە پێی یاسای ٢٥ی کار، کۆتایی بە گرێبەستی کارکردن دەهێنرێت."
کۆسە باسی ئەوەی کرد کە سەرمایەداران ئەوەیان وەک هەلێک بەکارهێناوە و کۆد٢٩ لەدژی کرێکاران وەک چەکێک بەکاردەهێنن.
کۆسە ئاماژەی بەوەکرد، بەپێی ئامارەکانی سەندیکاری کرێکاران لە ساڵی ٢٠٢٠دا ١٧٦ هەزار و ٦٦٢ کرێکار بە بیانوی یاسای کۆد٢٩ بە ئەنقەس لە کارەکانیان دەرکراون.
لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکراوە، "ئێمە مافی کریکاران دەپارێزین، پێکەوە بەرگری دەکەین و بەردەوامی بە تێکۆشانەکەمان دەدەین. بە تەئکیدی سەردەکەوین."
ف.ق