حکومەتی دیمەشق: ساتەوەختێکی گرنگە
وەزیری دەرەوەی حکومەتی کاتیی سوریا ئەسعەد شەیبانی ڕایگەیاند بڕیاری کۆتایی هێنان بە کار و خەبات لەژێر ناوی پەکەکە بۆ ئارامی هەرێمەکە "ساتەوەختێکی زۆر گرنگە".
وەزیری دەرەوەی حکومەتی کاتیی سوریا ئەسعەد شەیبانی ڕایگەیاند بڕیاری کۆتایی هێنان بە کار و خەبات لەژێر ناوی پەکەکە بۆ ئارامی هەرێمەکە "ساتەوەختێکی زۆر گرنگە".
بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، لە کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی هاوبەش لەگەڵ هاوپیشە تورک و ئوردنییەکەی لە ئەنقەرە، شەیبانی گوتی: "لەسەر ناوی کۆماری عەرەبی سوریا، پیرۆزبایی لە ڕێککەوتنی پەکەکە و حکومەتی تورکیا دەکەم".
بەگوێرەی شەیبانی ئەم هەنگاوە "نەک تەنها بۆ ئاسایشی ناوخۆیی لە تورکیا، هاوکات بۆ ئارامی تەواوی هەرێمەکە، ساتەوەختێکی زۆر گرنگە".