هەپەگە ئاماری شەڕی مانگێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هێزەکانی گەریلا ١٦٩ چالاکی، هێزەکانی بەرگریی ئاسمانی ٣٤ چالاکییان ئەنجامداوە. دەیان سەنگەر و پەناگە و کەرەستەى سەربازیی دوژمن تێکشکێنراوە و گورز لە ٦ کۆپتەر دراوە و ٢٣٨ داگیرکەر سزادراون و ٣٩ گەریلا شەهید بوون.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئاماری شەڕی مانگێکی بڵاوکردەوە:
"تێکۆشانمان بۆ ئازادی لە دژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەوسێنەر لە ماوەى ئەم ٦ ساڵەی دوایدا بەشێوەیەکی بێ وەستان و کاریگەرانە بەردەوامیی هەیە. ئەو شەڕە، کە بەشێوەیەکی چڕ و بێ ئەمان بەڕێوەدەچێت، بە هێرشی داگیرکەریی دەوڵەتى تورک لە شەوی ٢٣ی نیسان دا بۆ سەر ئاڤاشین، مەتینا و زاپ چووە قۆناغێکی نوێوە. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە ماوەی مانگێکدا بەرخودان و لێهاتووییەکی شەڕ و ئەفسانەیان لە خۆیان نیشان دا، کە هەموو جیهان شایەدیی ئەو شەڕ و بەرەنگارییەن و بە هەستیاری و وردیی چاودێریی ئەو شەڕە دەکەن. سەرباری ئەوەى دەوڵەتی تورکی داگیرکەر پلانی ئەوەى هەبوو چەندین ناوچەى باشووری کوردستان داگیر بکات، بەڵام بە بەرخودانی گەریلا لە زەندورا، جیلۆی بچووک، مەرڤانۆس و مام رەش چەقیون. لە سایەی بەرخودانی شەهیدانی قارەمانمانەوە، دوژمن نەیتوانی بەپێی ئەوەى پلانیان بۆ دانابوو پێشڕەوی بکەن و لەو شوێنانەشدا داگیری کردوون، نەیتوانیوە ببێتە باڵادەست و لە ژێر گوشاری چالاکیی هێزەکانماندا نەیتوانی ئەو سیستمی باڵادەستیی خۆی بچەسپێنێت، کە لە پلانیاندا بوو. لە بەرامبەر ئاستی توانایی و لێهاتوویی گەریلاکانی سەردەمی نوێ، لێهاتوویان لە شەڕدا و رێبازە دەوڵەمەندەکانی هێزەکانمان، ئەوە روون بوویەوە، کە دەوڵەتى تورک ناتوانێت پلانەکەى خۆی سەربخات. بە پێچەونەوە لە شەڕی مانگێکدا ئەنجامی زۆر گرنگ ئافرێنران.
گەریلا لە هەموو شوێنێکدا بە شێوەیەکی هەمەلایەنە بەرەنگاری و بەرخودان دەکەن
دەوڵەتی تورک بە هێرشێکی پاکتاوکارانەى هەمەلایەنە لە دژی گەلی کورد دەیەوێت پاکتاوکردن و سڕینەوەى گەلی کورد بە ئەنجام بگەیەنێت. لەبەر ئەوەش ئەو شەڕەی لە دژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری پاکتاوکار بەڕێوەدەچێت نەک تەنها لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، بەڵکو گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە ئامەد تاوەکو ئامانۆس، لە بۆتان تاوەکو سەرحەد و دەرسیم و لە هەموو شوێنێکدا بەرخودانێکی بەرفراوان و هەمەلایەنە بەڕێوەدەبەن. بۆ ئەوەى پێشەنگایەتی بۆ هەڵمەتی کات کاتی ئازادییە بکات، بۆ ئەوەى پلانە داگیرکەرییەکانی سەر کوردستان پووچ بکاتەوە، بۆ ئەوەى گۆشەگیری تێکبشکێنێت و فاشیزم هەڵوەشێنێت، هەڵوێستی فیدایی ئاپۆیی، کە شەهیدە قارەمانەکانمان نیشانیانداوە، بۆ ژنان، گەنجان و هەموو گەلی کورد بووەتە هێز و ورە. هێزەکانی پاراستنی گەل لەسەر بنەمای رێنوێنەکانی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی هەوڵ دەدات ئەرکەکانی خۆی بە شێوەیەکی سەرکەوتوانە بەجێبهێنێت. بە بەرخودانی گەریلا، بە رۆحی سەرهەڵدانی گەریلاکانمان و گەنجانی کورد، بە چالاکییەکان و هەڵوێستی نەتەوەیی ئێمە ئەنجام بە دەست دەهێنین.
بەرخودانی مێژوویی، کە لە چیاکانی کوردستان بە رۆحی فیدایی ئاپۆیی بەڕێوەدەچێت، بە تەواوی بەرهەمی هاوڕێیانی شەهیدی قارەمانمانە. هێزەکانمان لە هەموو رۆژێکی مانگی ئایاری شەهیداندا لە دەرسیمەوە تاوەکو سەرحەد، ئامەد، بۆتان، مێردین، ئاڤاشین، حەفتانین، مەتینا، زاپ و خواکورک بە تاکتیکی دەوڵەمەند چالاکیی بەهێزیان ئەنجامداوە. لە مێژووی تێکۆشانماندا بۆ یەکەمجار لە چوونە سەر دوژمن، لە سابوتاژەوە تاوەکو بۆسەدانان، لە بەکارهێنانی چەکی قورس تاوەکو نیشانەشکێنی، لە چالاکیی ئاسمانییەوە تاوەکو چالاکیی هەماهەنگی تیمەکانی گەریلا بە تاکتیکی بەجێ و دەوڵەمەند گورزی زۆر گەورە و کاریگەریان لە باڵادەستیی دەوڵەتى تورکی داگیرکەر داوە.
هێزی ئاسمانیی شەهید دەلال لێهاتوویەکی گەورە و گرنگیان لە خۆیان نیشاندا
هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی شەهید دەلال، کە وەک هەنگاوێکی نوێی پەیوەندیدار بە چالاکیی بەهێزەوە دەنگی داوەتەوە، لەماوەی مانگێکدا لێهاتووییەکی گەورە و گرنگیان لە خۆیان نیشاندا. هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی شەهید دەلالمان لە دژی ٢٣هەمین فەرماندەیی لیوای سنوور لە شرنەخ، کە ناوەندی هەماهەنگیی هێرشە داگیرکەرییەکانە بۆ سەر باشووری کوردستان، لە دژی ٨هەمین بارەگای سەرەکیی هێزی ئاسمانی دەوڵەتی تورک لە ئامەد، کە بارەگای فڕۆکە جەنگییەکانە، کە لەوێیەوە هەڵدەستن و بۆمب بەسەر چیاکانی کوردستاندا دەبارێنن و هاووڵاتییانی مەدەنیمان شەهید دەکەەن، لە دژی ناوەندی هەهەمانگیی فڕۆکەبێفڕۆکەوانە هەواڵگری و هێرشبەرەکانی دەوڵەتی تورک لە ئێلح بە شێوەیەکی سەرکەوتوانە چالاکییان ئەنجامدا، بەڵام دەوڵەتی تورک هەوڵ دەدات ئەو چالاکییانە لە رای گشتی بشارێتەوە، درۆی بڵاوکردەوە، بەڵام سەرباری هەموو ئەو هەوڵانە ناچار بوو، ئەو بارەگایانەى خۆی بۆ ماوەیەک دابخات. هێزەکانی شەهید دەلال ئەو چالاکییەیان نەک وەک شێوازەکانی پێشوو، بەڵکو بە تەکنیکی نوێ ئەنجامدا و سوپای تورک نەیتوانی رێگریی لێ بکات.
ئەو دۆخە و کەشە، کە دەوڵەتى تورک دەیەوێت بە شەڕی دەروونی و پڕوپاگەندە هەوڵ بۆ دروستکردنی بدات و دەڵێت، 'هەر شوێنێک، کە من بۆی بڕۆم و داگیری بکەم، هەر هێزێک لە دژم بوەستێتەوە سەرکوتی دەکەم' بەڵام بۆ نمونە لە گارە و لە بەرخودانی ئەم مانگەی دوایدا جارێکیتر ئەو درۆ و بانگەشە و پڕوپاگەندانەى پووچ بوونەوە. لە بەرامبەر هێزی فاشیستی داگیرکەری پاکتاوکار، کە بووەتە بەڵا بەسەر گەلانی هەرێمەکەوە و گەلی کوردەوە، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان ئەوەیان سەلماند، کە ئەو هێزە بە ئیرادەی خۆیان نوێنەرایەتیی ئازادی و هیوای گەلان دەکەن.
چالاکیی هێزەکانمان:
٢ کەمین
٦ چالاکیی چوونە سەر دوژمن
١٠ چالاکیی هەماهەنگ و هاوکات
١٣ چالاکیی گورز لێدان
٢١ چالاکیی نیشانەشکێنی
٢٩ چالاکی بە چەکی قورس
٤٢ چالاکیی سابوتاژ
٤٦ چالاکیی هێرشبردن
بە گشتی هێزەکانمان ١٦٩ چالاکییان ئەنجامداوە.
هاوڕێ شەهیدەکانمان:
٣٩ هاوڕێمان شەهید بوون.
چالاکییەکانی هێزی بەرگریی ئاسمانی شەهید دەلال:
٣٤ چالاکی لەلایەن هێزی بەرگریی ئاسمانی شەهید دەلالەوە ئەنجامدراون.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:
لە دژی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بە تۆپ، کۆپتەر و فڕۆکەى جەنگی هەموو رۆژێک بەبێ وەستان سەدان تۆپباران و بۆردومان ئەنجام دەدەن.
٤٢ جار هەوڵیانداوە بڕۆنە ناو تونێلەکانی شەڕ و هەموو جارەکان تێکشکێنراون.
١٢ جار گازی ژەهراوی و کیمیایییان بەکار هێناوە.
ئەنجامی چالاکییەکانی هێزەکانمان:
٢٣٨ داگیرکەر سزادراون.
٣٠ داگیرکەر بریندار بوون.
گورزدان لە درۆن و کۆپتەرەکان و زرێپۆشەکانی دوژمن:
٢ درۆن گورزیان لێدرا.
٦ کۆپتەر گورزیان لێدرا.
زرێپۆشێکی جۆری کۆبرا گورزی لێدراوە.
ئەو کەرەستە سەربازییانەى دوژمن،کە تێکشکێنراون:
قەڵغانەکانی دژە گولـلە
زرێپۆشێکی جۆری ئامارۆک
زرێپۆشێکی جۆری کۆبرا
زرێپۆشێکی جۆری ریۆ
چەکێکی ئەی فۆر
٢ رادار
٣ خێمە
٣ کامێرای هەستگر و چاودێری
تێشکاندنی دەیانە سەنگەری دوژمن.
ئەو چەک و کەرەستانەی دوژمن، کە دەستیان بەسەردا گیراوە:
چەکێکی ئێم پی تی
چەکێکی بۆمبهاوێژ
چەکێکی بی کەی سی
چەکێکی بی ٧
کامێرایەکی لەیزەری هەستگر و چاودێری
ئامێرێکی بێتەل
٢ کامێرای سەر چەک".
ژ.ت