هەر کەسێک گەندەڵیی بکردایە تەندەری زیاتری پێدەدرا

چەتین جان و کازم جان-ی ئاکەپەیی، کە لە شاری وان لەلایەن قەیومەکانەوە پشتیوانییان لێدەکرێت، سەرباری ئەوەی لەبەر گەندەڵی ناویان لە لیستدایە و دادگایی دەکرێن، بەڵام دیسانەوە تەندەری گەورەیان پێدەدرێت.

ئاشکرا بوو چەتین جان-ی ئاکەپەی لە گردبونەوەکەی ساڵی پاری سەرۆک کۆمار ئەردۆغان دا لە شاری وان، تەندەری بە کرێگرتنی ئۆتۆمبێلەکانی وەرگرتووە و ئەوەش دەرکەوت، کە لە ساڵی ٢٠١٦دا هۆی گەندەڵی لە تەندەرەکاندا دەستگیر و زیندانیکرابوو.

شارەوانیی گەورە شاری وان، کە لەلایەن قەیومەوە دەستی بەسەردا گیراوە، بۆ کۆبوونەوە گشتییەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی ئاکەپە و سەرۆکی کۆماری تورک لە ١١ی حوزەیرانی ساڵی پاردا تەندەرێکی گەورەی بۆ 'بەکرێگرتنی ئۆتۆمبێل' بۆ هێنان و بردن و کۆکردنەوەی خەڵک لە گردبوونەوەکەدا، پێشکەش کردبوو.

تەندەرەکە بۆ 2,399,256,00 بۆ کۆمپانیای گواستنەوە و بیناسازیی ÇE-TA کراوە، کە خاوەنەکانیان ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی ئاکەپەن. چەتین جان و کازم جان-ی ئاکەپەی سەرەڕای ئەو گەندەڵییان لەگەڵ کۆمپانیای  ÇE-TA  هیچ لێکۆڵینەوەیەکیان لەگەڵ نەکرا.

هەمان کۆمپانیا لە ساڵی ٢٠١٦ دا لەبەر 'گەندەڵی' لە تەندەری بەکرێگرتنی ئۆتۆمبێلدا لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کرابوو. خاوەنەکانی کۆمپانیاکە چەتین جان و کازم جان-ی ئاکەپەیی ماوەی مانگێک زیندانی کران، بەڵام دوای ئەوەی لە ڕووی سیاسییەوە کاریان بۆ کرا ئازاد کران. ئیسماعیل سای پارێزەری ئاکەپە بۆ ئەو دوو برایە، لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە بە زۆر بەسەر شارەوانی ئارتەمێتی هەدەپەدا سەپێنرابوو.

چەتین و کازم کان هێشتا لە شارەوانیی گەورە شاری وان لە لایەن قەیومەوە تەندەریان پێدەدرێت. هەروەها کۆمپانیای (ÇE-TA) سکاڵای لەسەر ئەو ڕۆژنامەنووسانە تۆمار کردووە، کە هەواڵیان لەبارەی گەندەڵییەکانیانەوە بڵاوکردووەتەوە. لە سکاڵاکەیاندا لە دژی ڕۆژنامەنووسان بانگەشەی ئەوەیان کردووە، کە گوایە "بوختان"-یان بۆ دروستکراوە. جان لە هەژماری میدیای دیجیتاڵیی خۆیدا دەڵێت، ئاکەپەیەکی چالاکە، بەڵام لە کاتی سکاڵاکردن لە دژی رۆژنامەنووسان بانگەشەی ئەوەی کردووە، کە هیچ پەیوەندیەکی بە ئاکەپەوە نییە.

جان لە کاتی هێرشی داگیرکاری بۆ سەر عەفرین لە میدیای دیجیتاڵی خۆیدا نووسیبووی "سوپاکەمان چووە ناوەوە، پاککردنەوە دەستی پێکرد"!.

ژ.ت