بە دیمەن

هێرشە داگیرکارییەکان لە سۆلۆزەرن و دۆرتموند شەرمەزارکران

هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە ٣ ڕۆژە دژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە، لە شارەکانی سۆلۆزەرن و دۆرتموند شەرمەزارکران.

هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە ٣ ڕۆژە دژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە، لە شارەکانی سۆلۆزەرنی سویسرا و دۆرتموندی ئەڵمانیا شەرمەزارکران.

سۆلۆزەرن

جەماوەر لەسەر بانگەوازی کۆنسەی کوردی دیموکراتیکی سویسرا (جەدەکە_سە) و یەکێتیی ژنانی کوردی سویسرا (یەژەکە_سە) لەبەردەم وێستگەی شەمەندەفەری سۆلۆزەرن کۆبوونەوە و هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد.

لەسەر ناوی جەدەکە_سە و یەژەکە_سە ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە، جەختکرایەوە دەوڵەتی تورک یاسا نێونەتەوەییەکان پێشێل دەکات و ژن و مناڵ و پیر کۆمەڵکوژ دەکات. بانگەوازکرا بۆ ڕێپێوانی مەزنی ١٦ ی تشرینی دووەم لە کۆڵن.

چالاکییەکە بە بەرزکردنەوەی درووشم کۆتایی هات.

دۆرتموند

لە شاری دۆرتموندی ئەڵمانیا چالاکییەک ئەنجامدرا، دووپاتکرایەوە بێدەنگی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بەرامبەر تاوانی جەنگ و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و فشاری دەوڵەتی تورک، قبووڵ ناکرێت، گوترا: "بێدەنگی واتە هاوکاری ئەم تاوانە، هەرگیز بەرامبەر ئەمە بێدەنگ نابین".

هەروەها بانگەواز لە هەمووا کرا: "دژی تاوانی جەنگ و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و فشارەکان بوەستنەوە. ئێمە دادپەروەری و ئاشتی و ئازادیمان دەوێت".