هێرشە کیمیاییەکان لەبەردەم کونسوڵخانەی تورک لە مونیخ شەرمەزار کران

کوردستانیان و دۆستانیان لەبەردەم کونسوڵخانەی تورک لە مونیخ بە چالاکییەک بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و قەدەغەیان شەرمەزار کرد.

کورد و دۆستانیان لە دژی بەکارهێنانی چەکیکیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە لەبەر دەم بینای کونسولخانەی تورک لە مونیخ کۆبوونەوە و هێرشە پاکتاوکارییەکانیان شەرمەزار کرد.

لە چالاکییەکەدا سڵاو لە بەرخودانی بە شکۆی گەریلاکانی ئازادی کوردستان کرا و کاردانەوە بەرامبەر بە هێرشە داگیرکەرییەکان نیشاندرا. لە چالاکییەکەدا پەیامی، "ئێمە رووی قێزەونی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە هەموو شوێنێک شەرمەزار و ریسوا دەکەین" راگەیەندرا.

چالاکی بە دروشمی "بژی بەرخودانی گەریلا"، "بژی بەرخودانی یەپەگە"، "ژن ژیان ئازادی"، "بکوژ ئەردۆغان، لە کوردستان گۆڕت ون بکە" و "تیرۆریست ئەردۆغان" کۆتاییهات.

هـ . ب