هێرشەکانی سەر رۆژئاوا لە بەرلین شەرمەزار کران

هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە بەرلین شەرمەزار کران.

کوردستانیان و دۆستانیان لە گۆڕەپانی ئالکساندرپلاتز کە یەک لە قەرەباڵغترین گۆڕەپانەکانی بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیایە کۆبوونەوە و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر رۆژئاوایان شەرمەزار کرد.

ئەندامانی ئەنجومەنی ژنانی دەست-دان، ئەنجومەنی ناڤ-بەرلین و ئاتیک بەشدارییان لەو چالاکییەدا کردبوو کە بە پێشەنگایەتی پەیەدە لە بەرلین سازکرابوو. هاوسەرۆکی ئەنجومەنی ناڤ-بەرلین حسێن یڵماز لە چالاکییەکەدا وتی: "لە دژی گەلانی رۆژئاوا هەموو رۆژێک هێرش ئەنجام دەدرێت. ئێمە قەبوڵی ناکەین کە دەوڵەتانی ئەوروپی لە بەرامبەر ئەو هێرشانە بێدەنگ بن. سڵاو لەو گەلانە دەکەین کە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا خۆڕاگری دەکەن. دەبێت هەموو جیهان بزانێت کە گەلی کورد بە پتەوکردنی خۆپاراستن، درێژە بە بەرخودان دەدات.

چالاکییەکە بە دروشمەکانی 'بژی بەرخودانی رۆژئاوا' کۆتاییهات.

هـ . ب