هێرشێکی نەژادپەرستانە کرایە سەر نووسینگەی هەڵبژاردنی پارتی چەپی سەوز
لە شارۆچکەی باخچەلی ئیڤلەر لە ئەستەنبوڵ، نووسینگەی هەڵبژاردنی پارتی چەپی سەوز ڕووبەڕووی هێرشێکی نەژادپەرستانە بوویەوە.
لە شارۆچکەی باخچەلی ئیڤلەر لە ئەستەنبوڵ، نووسینگەی هەڵبژاردنی پارتی چەپی سەوز ڕووبەڕووی هێرشێکی نەژادپەرستانە بوویەوە.
لەم هێرشەدا ئاڵاکانی دەرەوەی نووسینگەکە و پۆستەری سەر دیوارەکان لێکرانەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ و کاتی چۆڵبوونی نووسینگەکە، هێرشەکە لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە ئەنجامدرا.
بێجگە لە سێ هیلال، چەندەها جنێو لەسەر زەوی و دیوارەکان نووسران.
پارتی چەپی سەوز لەو شارۆچکەیە لە دادگا سکاڵای یاسایی دژی ئەم هێرشە و هێرشکەران تۆمارکرد.