هێرشی چەکداری لە بەرانبەر باڵەخانەی هەدەپە لە ئەردەملی ئەنجامدرا

ژمارەیەک کەسی چەکدار هێرشیان کردە سەر باڵەخانەی هەدەپە لە ناوچەی ئەردەملی مێرسین.

درەنگانی شەوی ڕابردوو، ژمارەیەک کەسی چەکدار هێرشیان کردە سەر باڵەخانەی هەدەپە لە ناوچەی ئەردەملی مێرسین.

چەکدارەکان بە چەکی تاپڕ هێرشیان کرد، تابلۆی پارتەکەیان کردە ئامانج. سەرلەبەیانی ئەمڕۆش ئەندامانی هەدەپە کاتێک ناوەندەکەیان کردەوە و هەواڵی هێرشەکە بڵاوبووەوە، زۆر کەس سەردانی هەدەپەیان کرد و سەربازانی تورکیش باڵەخانەکەیان گەمارۆدا.

لایەنگرانی هەدەپە لەبەردەم باڵەخانەکە کۆبوونەوە. چاوەڕێ دەکرێت بەرپرسانی پارتەکە راگەیەنراوێک بڵاوبکەنەوە.

ف.ق