هێرشی گرووپە نەژادپەرستەکەی بەلژیکا لە ئاخن شەرمەزارکرا

هێرشی گرووپێکی فاشیست لە شاری هیوسن-زۆلدەری بەلژیکا بۆ سەر خێزانە کوردەکان، لە ئاخن شەرمەزارکرا.

هێرشی گرووپێکی فاشیست لە شاری هیوسن-زۆلدەری بەلژیکا بۆ سەر ئەو خێزانە کوردانەی لە ئاهەنگی نەورۆز دەگەڕانەوە، لە شاری ئاخنی ئەڵمانیا شەرمەزارکرا.

زیاتر لە ١٥٠ کوردستانی لە ناوەندی شارەکە کۆبوونەوە، ئاڵای یەپەگە و یەپەژە و پانکارتی ڕیسواکردنی هێرشە نەژادپەرستییەکە بەرزکرانەوە.

لە چالاکییەکەدا بڵاوکراوەیەک دەربارەی هێرشەکە و هەڵوێستی کوردان لەلایەن نوێنەری پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) عەبدولرەحمان دێرکی خوێنرایەوە. تێیدا سیاسەتی دەوڵەتی لەسەر بناغەی نەژادپەرستی و فاشیزم و قڕکردنی کوردانی تورکیا، ئاشکرا و ڕیسواکرا.

لە چالاکییەکەدا درووشمی "هەمووان پێکەوە دژی فاشیزم" و "تیرۆریست ئەردۆگان" بەرزکرایەوە.