پۆلیسی فەرەنسا هێرشی کردە سەر گەنجانی کوردی بەردەم بارەگای سی پی تی لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا، کە لە چالاکیی ناڕەزایەتیی مەدەنیدا بوون. ئەو هێرشەى پۆلیسی فەرەنسا بۆ سەر گەنجانی کورد لەلایەن بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) لە شاری زوریخی سویسرا بە رێکخستنی چالاکییەک ئیدانە کرا.
چالاکییەکە لە وێستگەى میترۆی زوریخ بەڕێوەچوو و تیایدا پۆستەرەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئاڵاکانی پەکەکە و پۆستەرێک، کە بە زمانی ئەڵمانی لەسەری نووسرابوو "دەبێت سی پی تی کۆتایی بە بێدەنگی بهێنێت" و "کاتیەتی؛ ئازادی بۆ ئۆجالان و پێکەوە راپەڕین" بەرزکردبووە.
لە چالاکییەکەدا بە بەردەوامی دروشمەکانی "بێ سەرۆک ژیان نابێت" ، "ئازادی بۆ ئۆجالان" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" دەوترایەوە.
ژ.ت