هێشتا مەترسی لەسەر ژیانی ئۆزەر هەیە

ڤەدات ئۆزەر کە نەخۆشی قورسی هەیە، دوێنێ لە ئامەد دوای گردبوونەوەی 'ئازادی' لە ئەنجامی هێرشی پۆلیسەکانی تورکدا بریندار بوو. زانرا کە مەترسی لەسەر ژیانی ئۆزەر هەیە.

دوێنێ لە گۆڕەپانی وێستگەی ناوچەی یەنیشەهیری ئامەد بە پێشەنگایەتی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) و پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) گردبوونەوەی "ئازادی بۆ ئاشتیی" ئەنجام درا.

ئەندامی ئەنجوومەنی گەنجانی دەم پارتی ڤەدات ئۆزەر کە لە دوای گردبوونەوەکە لە ئەنجامی هێرشی پۆلیس بریندار بوو، برایە نەخۆشخانەی فاڵکایەتی زانکۆی دیجلە. زانرا ئۆزەر کە لە بەشی چاودێری چڕی بەشی نەخۆشی دەمار چارەسەری بۆ دەکرێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پشکنینی مێشکی بۆ کرا و ڕۆیشتنی خوێن بۆ مێشکی ڕاوەستاوە. زانرا کە تاوەکو ئێستا مەترسی لەسەر ژیانی ئۆزەر هەیە و چارەسەرەکردنی تا ماوەیەک لە بەشی چاودێری چڕ بەردەوام دەبێت.