ڕۆژنامەنووس و نووسەر حەسەن جەمال یەکێک لە پاڵێوراوەکانی پارتی چەپی سەوزە لە ناوچەی دووی ئەستەنبول و لەبارەی پرۆسەی هەڵبژاردنەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.
جەمال دەڵێت، هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆمار و پەرلەمان لە ١٤ ی ئایاردا مێژوویین.
حەسەن جەمال وتی، "ئەم هەڵبژاردنە بە 'هەڵبژاردنێکی مێژوویی' و بە 'هەڵبژاردنێکی چارەنووسساز' دەزانم. ئێمە لە قۆناغێکی هەستیار و قەیراناویدان. ماوەی بیست ساڵە تورکیا زۆر بە خراپی بەڕێوە دەبرێت، بووەتە وڵاتی قەیران. ئێستا پێویستە ئەم وڵاتە قەیراناویی بونیات بنرێتەوە. دەتوانین ئەو بونیاتنانەوەیە بە کۆماری دیموکراتیک ئەنجام بدەین."
'پێویستە وڵاتەکەمان سەرلەنوێ بونیات بنێینەوە'
جەمال وتی: "پێویستە کێشەکان، بەتایبەتی کێشەی کورد، بخەینە سەر ڕێگای چارەسەری. دەبێت لێبوردن ڕابگەیەنرێت و زیندانییە سیاسییەکان ئازاد بکرێن. دەبێت ڕۆژنامەوانان ئازاد بکرێن. پێویستە حەق، ماف، یاسا و دادپەروەری سەرلەنوێ بگەڕێنرێنەوە و دەبێت تورکیا بەوانە بونیات بنرێتەوە.
ئەوەی لە تورکیاوە پێویستە ئەوەیە، کە ڕۆحێکی لێکتێگەیشتن لە ژێر سەقفی پەرلەماندا دروست بکرێت و کێشەکان بەو ڕۆحە چارەسەر بکرێن. تا ئێستا لایەنە سیاسییەکان لە گۆڕەپانی سیاسیدا لەجیاتی ڕکابەری وەک دوژمن هەڵسوکەوتیان لەگەڵ یەک کردووە. کۆمەڵگای تورکیا یەک دوورخراوەتەوە و بە ڕژێمی تاکەپیاوی ئەو دۆخە خراپتر بووە".
سیستەمێکی پیسی داتەپیو هەیە، پێویستە ئێمە ئەوە بگۆڕین، بەڵام هەنگاوی یەکەم بۆ ئەوە، ئەوەیە، کە ئێمە ڕژێمی تاکەپیاو لە مێژوودا بشارینەوە. ئەگەر ئێمە لە تورکیا ئەو ڕژێمە تاکەپیاوییە بە دەنگی گەل لانەبەین، ئەوا شتی خراپ ڕوودەدات."
'پێویستە پارتی چەپی سەوز بە بەهێزی بچێتە پەرلەمان'
جەمال باسی لە گرنگیی هێزی پارتی چەپی سەوز لە پەرلەمان و کولتووری لێکتێگەیشتن و ئاشتەوایی دا کرد و وتی: "دامەزراندنی دەستەیەکی بەهێز لەلایەن پارتی چەپی سەوزەوە، چارەسەری پرسی کورد لە ژێر سەقفی پەرلەماندا ئاسانتر و خێراتر دەکات، بەڵام پێویستە لێرەدا خاڵێک دەستنیشان بکرێت: عەقڵییەتی دوژمن چەندین ساڵە لە تورکیا لەسەر سیاسەتی خۆ زاڵکردن بووە. لایەنێک لایەنەکەی تری بە دوژمن زانیوە. پێویستە ئەم تێگەیشتن و عەقڵیەتە نەمێنێت. دەبێت ئێمە یاری سیاسەت وەک نێوان دوژمنەکان نەبین، بەڵکو وەک ململانێیەک و تێکۆشانێک لە نێوان ڕکابەرەکاندا ببینین. دەبێت سیاسەت لە تورکیا ڕۆحی لێکتێگەیشتن و ئاشتەوایی لە شوێنێک بەدەست بهێنێت. ئێمە هەمیشە بەرەنگاریمان دەکرد، چونکە ئێمە نەمانتوانی بگەینە ئەو خاڵە، کە تورکیا بەرەو بنبەست و وێرانی دەبرد. پێویستە بڵێین، 'وەرە براکەم، با دانیشین، قسە بکەین، گفتوگۆ بکەین، هەندێک شت، کە تۆ دەێڵێیت ڕاستە، هەندێک شتیش، کە من دەیڵێم ڕاستە، لە شوێنێک دا من و لە شوێنێکی تردا تۆ هەنگاوێک بۆ پێشەوە یان بۆ پاشەوە بنێ، ئێمە خاڵەکانی لێکتێگەیشتن و ئاشتەوایی بەدەست دەهێنین و بەمشێوەیە گەورەترین کێشەکان لە کاتی خۆیدا چارەسەر دەکەین. وەرن ئێمە ئەو عەقڵییەت و هۆشمەندییە سەربخەین".
'پێویستە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان گفتوگۆ لەگەڵ موخاتەبەکان و بەردەنگەکاندا بکرێت'
حەسەن جەمال وتی، کێشەکان لەسەر مێز چارەسەر دەبن و وتی، "جارێکی دیکە چارەسەرکردنی کێشەی کورد لەژێر چەتری پەرلەماندا دەبێت. دەبێت کێشەکە لەگەڵ کاتدا بەبێ پەلەکردن، بێ تێکەڵکردنی شتە یەکەمەکان، پاشان شتەکان لە ڕێگەی دیالۆگ و دانوستانەوە ئەنجام بدرێن و چارەسەر بکرێن. ڕوون و ئاشکرایە تاوەکو کێشەی کورد چارەسەر نەکرێت کێشە سەرەکییەکانی تورکیا، کێشە ئابوورییەکان تاوەکو سیستمی مافەکان و یاساکان چارەسەر ناکرێن. لە پرۆسەی چارەسەرکردندا موخاتەب و بەردەنگ هەیە، پێویستە ئێمە لە نێوان موخاتەبەکان و بەردەنگەکاندا کەناڵەکانی دیالۆگ بکەینەوە. دەبێت ئێمە لە کاتی کارکردن بە کەناڵەکان بۆ دیالۆگ زۆر وریا بین، لە ڕووداوەکانی پێشوو ئەزموون وەربگرین و خێرا نەکەین. دەبێت لە شتە سادەکانەوە دەست پێ بکات و بە تێپەڕبوونی کات بڵاوببێتەوە. ئەمە شتێکە، کە پێویستە ڕووبدات. ئێمە لەوانەى پێشوو ئەزموونمان وەرگرتووە، ئاشکرایە تاوەکو کێشەی کورد چارەسەر نەبێت هیچ شتێک لە تورکیا ڕوونادات".
ژ.ت