هەڵسوکەوتی خراپی دەوڵەتی تورک لەدژی تەرمی گەریلا لە درانسی شەرمەزار کرا
لە گەڕەکی درانسی لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، تەڤگەری گەنجانی کورد دژی هەڵسوکەوتی خراپی دەوڵەتی تورک بەرامبەر تەرمی گەریلا تۆڵهەڵدان تەکمان ناڕەزایەتیان دەربڕی.
لە گەڕەکی درانسی لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، تەڤگەری گەنجانی کورد دژی هەڵسوکەوتی خراپی دەوڵەتی تورک بەرامبەر تەرمی گەریلا تۆڵهەڵدان تەکمان ناڕەزایەتیان دەربڕی.
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ و تێکۆ-ژن ڕێپێوانێکیان ڕێکخست.
لە ڕێپێوانەکەدا ڕەفتاری نامرۆڤانەی دەوڵەتی تورک بەرامبەر تەرمی گەریلاکان شەرمەزاراکرا.
گەریلای هەپەگە یەڵماز ئوزون (تۆڵهەڵدان تەکمان) لە ساڵی ٢٠٢٠ لە سێرت لە هێرشێکی ئاسمانیدا لەگەڵ ٥ هەڤاڵی خۆی شەهید دەبن. هەر لەو ساڵەدا بنەماڵەکەی بۆ ناسینەوەی نمونە خوێنیان داوە و ئەنجامەکەیش ڕوون ببووەوە. سەرەڕای هەموو شتێ تەرمی ئەو گەریلایە بە زۆرەملێ لە گۆڕستانی بێکەسان بەخاک دەسپێرن. ئێسک و پروسکی گەریلا یەڵماز ئوزون لە ١ی ئەیلوول، ٣ ساڵ دوای شەهیدبوونی، لە سندوقێکدا ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە.
ئەو گەنجانەی لەپێشی شارەوانی درانسی کۆبوونەوە، بۆ ماوەی خولەکێک بێدەنگی ڕێزیان لە شەهیدانی ئازادی کوردستان گرت و دواتر دەستیان بە ڕێپێوان کرد.
لە میانی ڕێپێوانەکەدا دروشمی "شەهیدان نامرن" و "تۆڵهەڵدان بەڵێنمانە " گوترانەوە.