"رێپێوانی مەزنی ئازادی" کە بە داواکاری ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری دیموکراسیانەی کێشەی کورد لە قەرسەوە دەستی پێکرد، لە ڕۆژی شەشەمدا بەردەوامە. ڕێپێوانوانان کە لە سەعاتەکانی سەرەتای سەرلەبەیانی لە ناوچەی کۆپێ سەر بە مۆشەوە بەڕێکەوتن، گەیشتنە ناوچەی قارەجۆبانی سەر بە ئەرزرۆم و بە جۆش و خرۆشەوە لەلایەن گەلەوە پێشوازییان لێکرا.
بەهۆی ساڵیادی بوومەلەرزەکانی ٦ی شوباتەوە ڕێپێوانوانان لە سەنتەری قەزاکە ڕێپێوانێکی بێدەنگیان لەگەڵ گەل ئەنجامدا. ڕێپێوانوانان شریتی ڕەشیان بە ملیانەو بەستبوو، هاتنی خۆیان بۆ ناوەندی شارۆچکە ڕاگەیاند.
ساڵح کودای هاوسەرۆکی مەبیا-دەری ماردین لەوێ قسەی کرد و یادی ئەو کەسانە کردەوە کە لە بوومەلەرزەکەی ٦ی شوباتدا گیانیان لەدەستدا و وتی: "دەسەڵات چانسی خۆیان بەکار نەهێنا ئەگەر دەستێوەردانی پێویست هەبوایە، ئەوەندە خەسار نەدەبوو. بیناکان بەهۆی کرێی حکومەتەوە وێران بوون. ئەوە ڕووخانی حکومەت بوو".
کودای ئاشکرای کرد کە قەیرانێکی ئابووری لە وڵاتدا هەیە کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ قووڵتر دەبێتەوە و ڕایگەیاند، "هۆکاری ئەمەش سیاسەتی جەنگە، سیاسەتی جەنگ، سەربەخۆیی بە گۆشەگیری بەدی نایەت، زیاتر لە ٣٥ مانگە هیچ زانیارییەک لە بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلان نییە، بەڕێز ئۆجالان وتبووی ئەگەر دەرفەت بدەن لە ماوەی هەفتەیەکدا کێشەکە چارەسەر دەکات، ڕێپێوانەکەمان بۆ ئازادی جەستەیی بەڕێز ئۆجالانە، ئەم ڕێپێوانە بەردەوام دەبێت تا ئازادی جەستەیی بەڕێز ئۆجالان.
کودای ڕایگەیاند کە سەرەڕای سەرمای قورس، گەل بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە پێشوازییان لێکردن و سوپاسی گەلی کرد.