لە لێدوانێکییدا بۆ ئاژانستی هەواڵی ڕۆژ نیوز، د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، پەیوەست بە کاریگەری پەیامە مێژوویەکی ٢٧ی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ هەڵسەنگاندنی کرد. هەڤاڵ ئەبوبەکر جەخت لە گرنگی و پێویستی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەکاتەوە و بە هەنگاوی بنەڕەتی بۆ پڕۆسە و هێنانەئارای ئاشتی دانا.
هەڤاڵ ئەبوبەکر ئاماژەی بەوەدا پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ دەرخەری ئاشتیخوازی گەلی کوردە و ئەمە دەڵێت: "پەیامەکەی بەڕێز ئۆجاڵان دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کە کورد بەردەوام داوای ئاشتی کردووە، وەڵامێک بوو بۆ دۆخی ئێستای ناوچەکە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانش کە پێویستیان بەم جۆرە پەیامە هەبوو، بەدیهێنانی ئاشتیی لە ناوچەکەدا واتا بوژانەوەی ئابووری و جێگیربوونی ئاسایشی ناوچەکە و جیهانیش."
'ئاشتی بە بێ ئازادی هیچ مانایەکی نییە'
هەڤاڵ ئەبوبەکر جەختی لە پێویستی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ کردەوە و گوتی: "ئاشتی پێویستی بە ئازادییە و متمانەیە بۆیە دەبێت تورکیا دەستپێشخەری بکات لە ئازادکردنی بەڕێز ئۆجاڵان و دەمیرتاشدا، بەبێ ئازادیی ئاشتی هیچ مانایەکی نییە، لەم قۆناغەدا گرنگە هەموو لایەک ئارامبن لەسەرخستنی ئەم پرۆسەی ئاشتییە و بەدیهێنانی ئەم پرۆسەیە تەنها بەیەک لایەنە نابێت."
'نەورۆزی ئەمساڵ نەورۆزی یەکڕیزی گەلی کورد بوو'
پەیوەستە بە پیرۆزباییەکانی نەورۆزی ئەمساڵ هەڤاڵ ئەبوبەکر گوتی: "یەکڕیزیی و یەگرتوویی کورد لە نەورۆزی ئەمساڵ ئەوەی دەرخست کە کورد بۆ بەدیهێنانی ئاشتی یەکڕیز و یەکدەنگە، کە ئەمەش قۆناغێکی گرنگە کە کورد پێیگەشتووە و دەبێت پارێزگاری لێبکەین."