هونەرمەند ئیچلی گۆرانی بۆ بازەکانی زاگرۆس چڕی
هونەرمەند سیدار ئیجلی (سیدار ئامەدی) کە بەشداری لە چالاکی ستراسبۆرگی فەڕەنسا کرد کە ١٦ رۆژە بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ئەنجام دەدرێت، گۆرانی 'بازەکانی زاگرۆسی' چڕی.
هونەرمەند سیدار ئیجلی (سیدار ئامەدی) کە بەشداری لە چالاکی ستراسبۆرگی فەڕەنسا کرد کە ١٦ رۆژە بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ئەنجام دەدرێت، گۆرانی 'بازەکانی زاگرۆسی' چڕی.
چالاکی ستراسبۆرگ لە ١ی کانونی یەکەمەوە لە چوارچێوەی هەنگاوی 'کات کاتی ئازادیە؛ بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد لەلایەن چالاکوانانی دەستپێشخەری ئازادی ئۆجالان دەستیپێکردبوو، ١٦ رۆژە بەردەوامە.
ئیچلی کە بەشداری لە چالاکیەکەدا کرد وتی، " بەیانیەک کە لە خەو هەستام، گوێم لە بانگەوازی جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە گرت و کاریگەری لەسەرم دانا.
ئیچلی ئاماژەی بەوەکرد، " هەڤاڵ جومعە (جەمیل بایک) کە لەبارەی هەنگاوی بازەکانی زاگرۆس قسەی کرد وتی، رۆشنبیران، هونەرمەندان ئێوە چی دەکەن؟ بۆچی قسەیەک ناکەن (...) لە راستیدا، وەک ئەوەی سەیری ناوچاوم بکات ئەو قسەی کرد و منیش خۆم بە تاوانبار بینی."
ئیچلی رایگەیاند، ئەویش رەخنەی لە خۆی کردووە و بەو بۆنەیەوە گۆرانیەکی ئامادە کردووە، دواتر تەمبورەکەی هەڵگرتووە و گۆرانی 'بازەکانی زاگرۆس'ی چڕی.
ف.ق