هونەرمەندانی کورد بۆ دەنگدان بانگەوازیان بڵاوکردەوە

هونەرمەندانی کورد حەمید ئورمیە و هۆزان کاوە داوایان لە هەمووان کرد لە ۲۸ی ئایاردا دەنگ بۆ شکستپێهێنانی ئەردۆغان بدەن.

هونه رمه ندانی کورد حه مید ئورمیه و هۆزان کاوه باسیان لە گرنگیی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لە تورکیا کرد و ڕایانگەیاند، پێویستە گەنجان بە تایبەتی بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بدەن و پێشەنگایەتی بۆ دەنگدان بکەن.

هونەرمەندی کورد حەمید ئورمیە بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی ڕاگەیاند، دەسەڵات لە ۱٤ی ئایاردا لاواز بووە و دەبێت لە ۲۸ی ئایاردا بە تەواوی لەناوبچێت.

ئورمیە وتی: "پێش هەموو شتێک، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، هەزاران کورد لە زینداندان. دەبێت گەلی کوردستان ئەمە لە بەرچاوە بگرن و بچنە بنکەکانی دەنگدان و دەستیان بخەنە سەر ویژدانیان و دەنگ بدەن. دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە هەموو ڕۆژێک هێرش دەکاتە سەر کوردەکان و بۆ هێرشی نوێ چاوەڕێی دەرفەت دەکات. هێرش دەکاتە سەر چیا ئازادەکان، مەخمور، شەنگال و ڕۆژئاوا. دەیەوێت ڕۆژئاوا لەناو ببات، کە بە خوێنی شەهیدان دروستکراوە."

'بە دەنگێک زۆر شت دەگۆڕدرێت'

ئورمیە وتی، پێویستە هەموو کەسێک لە ۲۸ی ئایاردا بچێتە سەر سندوقەکانی دەنگدان و شکست بە دەسەڵاتی فاشیستی بهێنێت و وتیشی، با کەس نەڵێت هیچ شتێک بە دەنگی من ناگۆڕێت. دەتوانرێت بە دەنگێک ئەم سیستەمە فاشیستییە تێکبشکێنرێت. پێویستە هەموو کەسێک دەنگ بۆ شکستپێهێنانی دەسەڵاتی فاشیستی ئەردۆغان بدات."

'وەرن لە ٢٨ی ئایاردا دەنگ بدەن'

هونەرمەند هۆزان کاوە داوای لە هەموان کرد دەنگ بدەن و وتی، "بۆ ئەوەی هیچ کەسێک بەهۆی بیرکردنەوە و ناسنامەی نەتەوەییەوە جیاکاری لە دژ نەکرێت. بۆ ئەوەی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ جێبەجێ بکرێن، کێشە ئابووری، سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان چارەسەر بکرێن، من داوا لە هەمووان بەتایبەتی لایەنگرانی دیموکراسی، ئاشتی و سەقامگیری و ئارامی دەکەم، کە دەنگ بدەن. وەرن ئێمە پێکەوە لە ٢٨ی ئایاردا بڕۆینە سەر سندوقەکان و دەنگ بدەین".

ژ.ت