هەڵوێستی ژنان لە دۆخی کۆچبەرییدا: بەرخۆدانمان لە دژی ستەمە!

بەشێک لەو ژنانەی بە هۆیی پێشهاتەکانی ئەم دواییەی سوریاوە لە کۆچکردندان سەرنجییان خستەسەر دژوارییەکانی کۆچبەری و وتییان: "بەرخۆدانمان لە دژی ستەمی دەوڵەتی تورکە."

داگیرکارییەکانی دەڵەتی تورک و چەتەکانی لە ٢٧ی تشرینی دووەم لەسەر حەلەب و دواتر لەسەر تل ڕەفعەت و شەهبا دەستیپێکرد. خەڵکانێک کە بەهۆیی ستەم و داگیرکارییەکانی دەڵەتی تورک و چەتەکانییەوە لە  ساڵی ٢٠١٨دا ناچاربوون لە عەفرینەوە کۆچی شەهبا بکەن، بەهۆی دووبارەبوونەوەی داگیرکارییەکانەوە ناچاربوون جارێکی دیکە لە شەهباوە بۆ ڕەقە کۆچ بکەن، هەندێک لەو کۆچبەرە ژنانەی  گەیشتوون بە ڕەقە بۆ ئاژانسمان قسەیانکرد و باسی بارودۆخی سەختی ژیانی کۆچبەرییان کرد و ئاماژەییان بەوەدا دژ بە ستەمی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەموو کاتێک لە بەرخۆداندا دەبن.

'تەنها کۆچبەران سەختی کۆچکردن دەچێژن'

فاتمە ناسۆ: بە دەستپێکردنی قەیرانی سوریا چەندین ساڵە ئێمە ناچاری کۆچکردن دەبین، لە حەلەبەوە بۆ عەفرین، لە عەفرینەوە بۆ شەهبا و وا ئێستاش گەیشتووین بە ڕەقە. بەم شێوەیە ناچاریین لە جێگەی لە دایکبوونمان کۆچ بکەین. وامان بیرکردەوە ژیانێکمان بە بەردا گەڕاوەتەوە، بەڵام وا دیسان بووینەوە بە کۆچبەر. کۆچبەرکردنی خەڵکی ئاسانە، بەڵام تەنها ئێمەیین ئەو ئازار و سەختییە دەکێشین.

'هەمووی لە دژی کوردبوونمانە'

فازیلە ڕەشۆ: لە عەفریندا سیستەمێکی ژیانیمان هەبوو، دۆخی ژیانمان باشبوو، بەڵام داگیرکارییەکانی تورکیا هەموو ئەمانەی وێرانکرد و ناچاربووین کۆچی شەهبا بکەین. ماوەی شەش ساڵ لەوێ ماینەوە و لەوێرانکارییەوە گۆڕاندمان بۆ بەهەشتێک. بەڵام دیسانەوە وا هێرشی کرایە سەر شەهبا و ئەوەیە دۆخی ئێستامان. هەر بەشێکمان کەوتوینەتە لایەکەوە وا لە ڕەقەین. بۆ ئەبێت لەبەر کوردبوونمان ئەم ستەمە هەبێت! بۆ مەگەر کوردان مافییان نیە و تەنها ستەم و کۆمەڵکوژی بەشێتی؟ گەورە و بچووک وا لە ئاوارەییدا تێیا دەچن.

'بە بەرخۆدانمان کۆتایی بەم ستەمە دەهێنین'

موح دەروێش: هیچ کاتێک کۆتایی بە هێرشە داگیرکارییەکان نایەت، بە زەحمەت لە کۆمەڵکوژیی ڕزگارمان بوو. هەموو خراپەکارییەکی چەتەکانمان چەشت لە ڕێگەی کۆچکردنماندا. ئاخۆ تاوانمان چییە؟ لە ئازاری داگیرکردنی عەفریندا بووین، وا جارێکی دیکە ئاوارەدەبیینەوە. چ گەلێک هێندەی گەلی کورد ژیان دۆستە! جگە لەپاراستنی مافەکانمان چیمان کردووە؟. زیاتر لە هەشت ساڵە لە کۆچبەرییداین لە عەفرینەوە بۆ شەهبا و وا ئێستاش گەیشتووین بە ڕەقە. ئەم ستەمە قبوڵ ناکەین و لە تێکۆشانمان بۆ دەستخستی مافەکانمان بەردەوام دەبین. هەرگیز لەبەرانبەر داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتاکانییدا ملکەچ نابین. گەلی کورد بە بەرخۆدان ناوی خۆی لە مێژوودا تۆمارکردووە. بە بەرخۆدانمان سەردەکەوین و باوەڕدارییمان بەهێزە. بە بەرخۆدانمان کۆتایی بەم ستەمە دەهێنین.