هەزاران کەس لە ستراسبۆرگ: ئێمە ئازادی ڕێبەرێتی خۆمان دەوێت
کوردستانیان و دۆستەکانیان بە درووشمی "ئازادی بۆ ئۆجالان، ستاتۆ بۆ کوردستان" لە ستراسبۆرگ ڕێپێوان و گردبوونەوەیان ئەنجامدا و گوتیان: "ئێمە ئازادی ڕێبەرێتیی خۆمان دەوێت".
کوردستانیان و دۆستەکانیان بە درووشمی "ئازادی بۆ ئۆجالان، ستاتۆ بۆ کوردستان" لە ستراسبۆرگ ڕێپێوان و گردبوونەوەیان ئەنجامدا و گوتیان: "ئێمە ئازادی ڕێبەرێتیی خۆمان دەوێت".
بەبۆنەی ١ ی ئەیلول، ڕۆژی جیهانیی ئاشتی، بە بانگەوازی هاوبەشی کەجەدە_ئە، تەژەکە-ئە، تەجەشە، یەکێتی هێزە دیموکراتیکەکانی ئەوروپا (ئەدەگەبە)، لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا کە کۆنسەی ئەوروپا و پەرلەمانی ئەوروپا و کۆمیتەی ڕێگری لە ئەشکەنجە (سی. پی. تی.) لێیە، ڕێپێوان و گردبوونەوە ئەنجامدرا.
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە گۆڕەپانی (Place de la République) لە شاری ستراسبۆرگ کۆبوونەوە، بە دروشمی "ئازادی بۆ ئۆجالان، ستاتۆ بۆ کوردستان" لە کاتژمێر ١٢:٣٠ دەستیان بە ڕێپێوانەکە کرد و تا کۆنسەی ئەوروپا درووشمیان بەرزکردەوە. لە کاتی ڕێپێوانەکەدا، تیشک خرایە سەر گۆشەگیری. دوای ئەوە گردبوونەوەیەک لە بەردەم بینای مەجلیسی پەرلەمانتارانی ئەوروپا بەڕێوەچوو.
"دەوڵەتی تورک لە ئیمراڵی ئەشکەنجە ئەنجام دەدات"
گردبوونەوەکە بە ڕێزگرتن دەستی پێکرد. پاشان، هاوسەرۆکی کەجەدە_ئە، زوبەیدە زومرود قسەی کرد. ئاماژەی بە گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و گوتی: "بانگەواز لە کۆنسەی ئەوروپا و سی. پی. تی. دەکەین، ئێوە ئەرکی خۆتان جێبەجێ ناکەن. دەوڵەتی تورک لە ئیمراڵی ئەشکەنجە دەدات. ئێوە بەرپرسیارن لەم گۆشەگیرییە. ڕێبەر ئاپۆ هێڵی سوورە بۆ کورد. ئێمە ئازادی ڕێبەرێتی خۆمان دەوێت. ئاشتییەکی بەردەوام بە بەدیهاتنی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ مومکینە".
"با پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربکرێت"
پەرلەمانتاری کۆنسەی ئەوروپای فەرەنسا، ئیمانوێل فێرناندێز، بەشداری لە گردبوونەوەکەدا کرد، گوتی: "هەوڵدەدەین کۆتایی بەم گۆشەگیرییە بهێنین. پێویستە پەکەکە لە لیستی تیرۆریستی دەربکرێت".
"پەیامی دەوڵەت ئەوەیە: هەموو ڕێبەرەکانتان لەناودەبەین"
پارێزەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، عومەر گونەش، گوتی: "(سی. پی. تی.) نۆ جار لە ئیمراڵی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان کۆبووەتەوە. ڕاپۆرت بڵاوکرایەوە. بەو ڕاپۆرتانە دەرکەوت کە عەبدوڵا ئۆجالان لەژێر گۆشەگیری تونددایە. بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان هەم ڕێبەری گەلە و هەم تیۆرسیانێکی ئاشتییە لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا. لە ڕابردوودا دەوڵەتی تورک شێوازی جۆراوجۆری فشار و چەوساندنەوەی بەکارهێنا. ئەو دیدارەی لە ساڵی ٢٠٠٧ لەگەڵیدا کردمان بە ڕوونی پێی ڕاگەیاندین. دەوڵەت ئەو حوکمەی لە ساڵیادی لەسێدارەدانی شێخ سەعید دا بەسەر بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجالاندا. دەوڵەت دەیەوێت پێمان بڵێت، هەموو ڕێبەرەکانتان لەناو دەبەین. ٢٥ ساڵە لە دژیان تێدەکۆشین و لەمەودواش هەر تێدەکۆشین".
"هیچ ڕێبەرێک، هێندەی ڕێبەر ئاپۆ ڕێگەی بۆ ئازادیی ژنان نەکردۆتەوە"
بە ناوی تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەوروپا، سەلما سورەر، قسەی کرد. سورەر گوتی: "تا ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەبێت لە کۆڵان و شەقامەکاندا دەبین. ئازادی ڕێبەر ئاپۆش ئازادی ئێمەیە. هیچ ڕێبەرێک لە مێژوودا ئەوەندە ڕێگای ئازادی بۆ ژنان نەکردۆتەوە. بۆیە تا ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازاد تێدەکۆشین".
دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ئازادی بۆ ئۆجالان" بەرزکرانەوە و گردبوونەوەکە کۆتایی هات.