پەرلەمانتارانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان ١٦ی تشرینی دووەم سەردانی کۆمیسیۆنی توێژینەوەی مافی مرۆڤ دەکەن بۆ ئەوەی دەستبەجێ دیدار لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدڵا ئۆجالان کە ماوەی ٢٥ ساڵە لە زیندانی ئیمرالی لەژێر گۆشەگیری تونددایە، ئەنجام بدەن.
ئیحیک لە ٧ی کانوونی دووەمدا سەبارەت بە داواکارییەکە لێدوانێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە داواکارییەکەیان ڕەتکراوەتەوە و ئەگەر کۆمسیۆنی خوارەوە بە گونجاوی بزانێت دەتوانرێت سەردانی عەبدوڵا ئۆجالان بکرێت. لەسەر ئەم بابەتە، پەرلەمانتارانی دەم پارتی لە سەر داوای "کۆبوونەوەی بەپەلە" و لێکۆڵینەوە و سەردانیان لە ١٢ی کانوونی دووەم سەردانی کۆمیسیۆنی خوارەوەی کرد.
سەبارەت بە داواکارییەکە ئەمڕۆ ئیحیک سەرنجی بۆ مادەی ٢٦ی یاسای مەجلیس ڕاکێشا و ڕایگەیاند کە لەم مادەیەدا تەنها سەرۆکی کۆمسیۆن دەتوانێت کۆبوونەوە ئەنجام بدات. ئیحیک سەرنجی بۆ خاڵی چوارەمی هەمان مادە ڕاکێشا و ڕایگەیاند کە پێشبینی دەکرێت لەسەر داوای یەک لەسەر سێی کۆمسیۆن، کۆمسیۆن کۆبوونەوە ئەنجام بدات، بەڵام لە نێو ئەو نوێنەرانەی داواکارییان پێشکەش کردووە، تەنها نەورۆز ئویسال ئەندامی کۆمیسیۆنە و بۆیە لەلایەن ئەوە لە ڕووی تەکنیکییەوە مەحاڵ بوو کۆمیسیۆن کۆبوونەوە ئەنجام بدات.
ئیحیک ڕایگەیاند کە لەسەر داوای ئەندامان و لەسەر داوای ئویسال لە ٣١ی کانوونی دووەم کۆبوونەتەوە، بەڵام کۆمسیۆنی خوارەوە داواکارییەکەی پەسەند نەکرد.