هه‌واڵی به‌په‌له‌: لە پێکدادانەکانی شێراوا چەتەیەک کوژرا و چەتەیەک بەدیل گیرا

جەندرمەی دەوڵەتی تورک لە ١٠ شاردا هەڵیکوتایە سەر ماڵان و ٢٠ کەسی دەستگیرکرد

جەندرمەی دەوڵەتی تورک لەسەر داوای داواکاری گشتیی بالکیسەر لە ١٠ شاردا هەڵیکوتایە سەر ماڵان و ٢٠ کەسی دەستگیرکرد.

جەندرمەی دەوڵەتی تورک لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەکی داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورک لە بالکیسەر لە شارەکانی باڵکیسەر، ئەدەنە، ئایدن، ئێلح، بورسا، ئامەد، دیلۆک، ئیستەنبول، ئیزمیر و مێرسین لە یەک کاتدا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان.

لە هەڵکوتانەى جەندرمەى تورکدا و لە دوای پشکنینی ماڵەکان و تێک و پێکدانی کەلوپەلی ناو ماڵەکان، ٢٠ کەسیان بە تۆمەتی "بەشدارییان لە یارمەتیدانی رێکخراوەکانی بواری زیندانەکان کردووە" دەستگیرکرد.

ژ.ت