جەنگاوەرانی ھەبەدەھە لە ئەدەنە لە دژی پۆلیس چالاکیان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی کەمال پیر سەر بە ھەبەدەھە لە ناوچەی یورەگری سەر بە ئەدەنە لە دژی کۆشکێکی پۆلیس چالاکیان ئەنجامدا، کە تێیدا پاسەوانیان دەکرد.
جەنگاوەرانی کەمال پیر سەر بە ھەبەدەھە لە ناوچەی یورەگری سەر بە ئەدەنە لە دژی کۆشکێکی پۆلیس چالاکیان ئەنجامدا، کە تێیدا پاسەوانیان دەکرد.
جەنگاوەرانی کەمال پیر سەر بە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان (ھەبەدەھە) ڕایانگەیاند، شەوی ١ی ئەیلول هێرشمان کردە سەر کۆشکێک لە ناوچەی یورەگری، کە پۆلیسەکان تێیدا پاسەوانیان دەکرد.
ئەوەشخراوەتەڕوو، لە ئەنجامی هێرشێک کە بە نارنجۆک ئەنجامدرا، پۆلیسەکان تووشی شڵەژان بوون و تەقەیان لە دەوروبەرەکە کرد. جەنگاوەرانمان دوای هێرشەکە سەرکەوتوانە گەڕانەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان".
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، "ئەم چالاکییە بۆ بەرزڕاگرتنی یادی زیندانی نەخۆش، شاکر توران ئەنجامدراوە، کە لە زیندان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کوژرا".
ژ.ن