جەنگاوەرانی هەبەدەهە گڕیان لە کارگە و شوێنکاری فاشیستان بەردا

جەنگاوەرانی کەمال پیری هەبەدەهە ڕایانگەیاند لە بەرامبەر ٣ شوێنکاری فاشیستان لە بورسا 'چالاکی وەڵامدانەوە'یان ئەنجام داوە.

جەنگاوەرانی کەمال پیری هەبەدەهە بە ڕاگەیاندراوێک باسییان لە چالاکییەکانیان کرد و ئەم زانیارییانەیان بڵاوکردەوە: "لە دژی سیستەمی گۆشەگیری ئیمراڵی و زۆربوونی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر زیندانەکان، گۆڕەپانەکانی گەریلا، گەل و ڕۆژئاوا، لە ٨ی ئەیلول لە بورسا لە دژی ٣ ناوەندی جیاوازی فاشیستان چالاکی وەڵامدانەوەمان ئەنجامدا."

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا وردەکاری چالاکیەکانی بەم شێوەیە خستووتەڕوو:

"١- لە کاتژمێر ٠٣:٠٠ دا گڕبەردرا لە کارگەیەکی دروستکردنی قوماش لە بورسا.

٢- لە کاتژمێر ٠٤:٠٠ لە گەڕەکی ئەحمەدپاشایی ناوچەی عوسمانغازی بورسا، گڕبەردا لە کارگەیەکی بەرهەمی ئامادەکراوی سەر بە کەسێکی فاشیست.

٣-لە بەرەبەیاندا لە گەڕەکی چەلەب محەمەدی ناوچەی نیلوفەری بورسا گڕبەردرا لە کارگەیەکی ڕیسایلکردنی سەر بە شارەوانی."