جەنگاوەرانی هەبەدەهە کارگەی 'لایەنگرێکی دەسەڵات'یان سووتاند

جەنگاوەرانی یەکەى سولەیمان جیهانی هەبەدەهە ڕایانگەیاند، کارگەیەکی کاغەزیان لە ئایدین بە چالاکیی تەقاندنەوە سوتاندووە، کە "پشتیوانی دەسەڵاتی فاشیست" بوو.

جەنگاوەرانی یەکەی سولەیمان جیهانی هەبەدەهە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند: "نەک تەنها دەوڵەت و دامەزراوەکانی دەسەڵاتی فاشیست ئامانجی ئێمەیە، بەڵکو لایەنگرانی ستەمی فاشیستیش ئامانجی تووڕەیی مافادارنەی گەلە زەحمەتکێشەکەمانە. ئێمە بە ناوی جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە هەموو شوێنێک دژی ئەو گروپانە چالاکی سابوتاژ و تەقاندنەوە ئەنجام دەدەین".

جەنگاوەرانی هەبەدەهە ڕایانگەیاندووە، ڕۆژی ٢٧ی تەمووز کاتژمێر ١٦:٠٠ لە ئایدین - سۆکە چالاکییەکی سابوتاژیان لە دژی کارگەی کاغەزی کیپاش ئەنجامداوە و ڕاشیانگەیاندووە: "بۆ کوژاندنەوەى ئاگری کارگەکە دەیان ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە و هەلیکۆپتەری کوژاندنەوەى ئاگر بەکارهێنراون".

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "کیپاش هۆڵدینگ کۆمپانیایەکی داگیرکەرە، کە بە ڕوونی پشتگیری لە دەسەڵاتی فاشیست دەکات و لە ماڵپەڕەکەیاندا شانازی بەوەوە دەکەن و بە "سەربەرزییەوە" ئەوە بە جیهان ڕادەگەیەنن. خاوەنەکەی محەمەد حەنفی ئۆکسوزە، کە بە کەسێکی نزیک لە ئەردۆغان ناسراوە. ئەو پیاوە فاشیستە هەمیشە بەخشەر و دابینکەر و پاڵپشتی وەقفی مەمەد جیک (سەربازانی تورک)ی فاشیست بووە و لەبەر ئەوەش بووە ئامانجی جەنگاوەرانمان و سوتێنرا".

ژ.ت