جەنگاوەرانی هەبەدەهە کۆگایەکی مارکێتی بیمیان سوتاند
جەنگاوەرانی هەبەدەهە رایگەیاند، کە ئەوان کۆگایەکی بیمیان سوتاندووە و هۆشدارییان دا بە سەرمایەدارە داگیرەکەرەکان.
جەنگاوەرانی هەبەدەهە رایگەیاند، کە ئەوان کۆگایەکی بیمیان سوتاندووە و هۆشدارییان دا بە سەرمایەدارە داگیرەکەرەکان.
جەنگاوەرانی شەڕڤان جان گودەری هەبەدەهە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاندووە: "لە ٢٣ی ئاداری ٢٠٢٢دا لە کاتژمێر ٢٠:٠٠ ئێمە کۆگای مارکێتی بیم لە ئارناڤوتکۆیمان سوتاند. ئەو چالاکییە سابۆتاژەمان لە دژی کۆگای مارکێتی بیم لە سەر رێگای کۆنی ئەدرنە ئەنجامدرا.
جەنگاوەرانمان بەو چالاکییە ئاگری نەورۆزیان بەگوڕتر کرد و بەهاری یەکگرتووییمان نزیکە. ئەو بەهاری یەکگرتنەمان لێپێجینەوە لە سەرمایەدار و ئەو دەوڵەتە دەکات کە لە زیندانەکاندا شۆڕشگێڕان و منداڵانی گەلی کورد دەکوژێت. فاشیزم و ئەو سەرمایەدارانەی کە رەنجی کرێکاران دەخۆن و داگیرکاری لەو زمانە تێدەگەن. ئێمە بەو چالاکیەمان شەڕڤان جان گودەر کە لە زیندان شەهید کرا، شەهیدانی نەورۆز و شەهیدانی هەفتەی قارەمانێتی نەتەوەییمان بە رێزەوە بەبیردێنینەوە".
هـ . ب