جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە بورسا چالاکییان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی حالیت ئۆراڵ لە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) لە شاری بورسا دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات چالاکییان ئەنجامدا.
جەنگاوەرانی حالیت ئۆراڵ لە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) لە شاری بورسا دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات چالاکییان ئەنجامدا.
جەنگاوەرانی حالیت ئۆراڵ- هەبەدەهە سەبارەت بە زانیارییەکانی چالاکییەکە ڕایگەیاند: "لە ٣ی شوبات لە شەقامی ٥ی گەڕەکی واکفی ناوچەی یڵدرم لە بورسا، دژی کارگەیەکی قوماش و کارگەیەکی ڕیساکلین چالاکیی تایبەتیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکییەکەدا، کە بۆ یادی شەهیدانی 'ئێوە ناتوانن ڕۆژمان تاریک بکەن'، هەردوو کارگەکە سووتێنران و بە ملیۆنان لیرە زیانیان پێگەیشت". هێزەکانمان دوای چالاکییەکە بە سەلامەت گەڕانەوە شوێنەکانی خۆیان."